ئه‌مڕۆ شه‌ممه سه‌رۆکی ئێران به بڕیارێک 3 وه‌زیری کابینه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی له کار لادا. ده‌زگا فه‌رمیه‌کانی میدیای ئێران وایان بڵاوکردۆته‌وه مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بڕیاری داوه وه‌زیره‌کانی نه‌وت و پیشه‌سازی و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی له پۆسته‌کانیان لابدات.
نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان شاهۆ کرماشانی ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی له تاران ڕووده‌دات به‌شێکه له قه‌یرانی سیاسی و به‌ڕێوه‌بردن له نێوان سه‌رۆکی ئێران و ڕابه‌ری کۆماری ئیسلامی‌دا.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕێز کرماشانی ده‌شڵێت پێی وانیه ئۆپزسیۆنی ناوخۆی کۆماری ئیسلامی واته بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز بتوانێت ده‌رفه‌ته‌کانی ئه‌م ناکۆکیانه‌ی ناو به‌ره‌ی کۆنه‌پارێزان به سوودی خۆی به‌کاربێنێت ، وه‌ک ده‌ڵێت چونکه ناتوانێت هیچ ڕۆڵێک له‌م ململانێیه‌دا بگێڕێت.
ده‌توانن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت وگۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:24 خوله‌که.