ئه‌گه‌ری کشانه‌وه‌ی هێزه‌سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق ، هۆکارێکی نیگه‌رانیه به‌تایبه‌ت له‌و ناوچانه‌دا که به ناوچه جێناکۆکه‌کان داده‌نرێن.
دلێر قادر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌و نیگه‌رانیانه‌ش که هه‌ن به‌لام تا ئێستا ڕایه‌کی ئاشکرا نییه له‌ناو په‌رله‌ماندا سه‌باره‌ت به شیانی درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی مانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕێز قادر که یه‌کێکه له نوێنه‌ره‌کانی پارێزگای که‌رکوک له په‌رله‌ماندا ده‌شڵێت پێی وانییه هێزه ئاسایشیه‌کانی عێراق بتوانن له پاش کشانه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی ئه‌مریکا ئارامی و ئاسایشی ناوچه جێناکۆکه‌کان بپارێزن.
ده‌توانن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت وگۆکه بن که ماوه‌که‌ی 5:37 خوله‌که.