به‌پێی په‌یماننامه‌ی مۆرکراوی نێوان عێراق و وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا ، ده‌بێت تا کۆتایی ئه‌مساڵ ته‌واوی هێزه سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق بکشێنه‌وه.
عادل عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت هێشتاش هێزه سه‌ربازیه‌کانی عێراق له توانایاندا نییه پارێزگاری له وڵاته‌که بکه‌ن له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی ناوخۆیی و ده‌ره‌کیش.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕێز عه‌بدوڵا ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات کاتێک گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی عێراقی باس له تواناییه‌کانی هێزه ئاسایشیه‌کانی عێراق ده‌که‌ن وه‌ک ده‌ڵێت " ئه‌و جۆره ڕاگه‌یاندنانه بێ له موزایه‌ده‌ی سیاسی هیچ شتێکی تر نین".
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 11:35 خوله‌که.