میوانی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کار ئاریان ئه‌بوبه‌کره.
کۆبونه‌وه‌ی لوتکه‌یی کۆمکاری عه‌ره‌ب دواخرا بۆ مانگی سێی ساڵی داهاتوو که بڕیار بوو له‌مساڵدا و له عێراق بکرێت.
ڕۆژی سێی ئه‌م مانگه ڕۆژی جیهانی ڕاگه‌یاندن بوو. ئاله‌م ڕۆژه‌دا زۆرێک له میدیاکارانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق، باسیان له‌وه بوو ئه‌و ڕۆژه ڕۆژێک نییه بۆ یادکردنه‌وه.
بۆ دوا جار و له پاش نزیکه‌ی ده ساڵ له‌و هێرشه تێرۆرکاریانهی له یازده‌ی سه‌پتێمبه‌ری ساڵی دوو هه‌زار و یه‌کدا کرانه سه‌ر وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ، ڕۆژی یه‌کی ئه‌م مانگه بوو ، سه‌رۆکی تۆڕی تێرۆرکاری ئه‌لقاعیده له ئۆپه‌راسیۆنێکی له‌شکریی ئه‌مریکادا له وڵاتی پاکستان کوژرا.
کوژرانی سه‌رۆکی تۆڕه تێرۆرکاریه‌که‌ی ئه‌لقاعیده، کاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا.
پاش ئه‌و دانیشتنه تایبه‌ته‌ی له په‌رله‌مانی عێراقدا کرا بۆ لێپێچینه‌وه له کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق ،ئێستا ئه‌گه‌ری لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه هه‌یه له کۆمیسیۆن.
له پاش کوژرانه‌که‌ی ئوسامه بن لادن سه‌رۆکی تۆڕه تێرۆرکاریه‌که‌ی ئهلقاعیدهپێدهچێت په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا و پاکستان جۆرێک گرژی به‌خۆوه ببینێت.
به‌هاری عه‌ره‌ب ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌یه که خه‌ڵکی ئه‌و وڵاتانه به‌کاری ده‌هێنن بۆ ده‌ربڕینی خواسته‌کانیان بۆ گۆڕانکاریه‌کی بنچینه‌یی و ڕیشه‌یی له وڵاته‌کانیاندا.
دکتۆر سه‌عید ئه‌للوندی، مامۆستای زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی قاهیره ده‌ڵێت کوژرانی ئوسامه بن لادن ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت کۆتایی به ڕێکخراوه تێرۆرکاریه‌که‌ی هاتووه.
حه‌سه‌ن یاسین، شاره‌زای کاروباری ئیسلامی سیاسی ده‌ڵێت پێی وانیه کوژرانی ئوسامه بن لادن ببێته هۆکارێک بۆ فراوان بوونی پانتاییه‌کانی شه‌ڕی دژه تێرۆر.
ناکۆکیه سیاسیه‌کان له عێراق به‌رده‌وامه و هه‌ندێ له ئه‌ندامانی لیستی ئه‌لعێراقیه‌ی دکتۆر ئه‌یاد عه‌لاوی ، هه‌ڵبژاردنێکی نوێ به یه‌کێ له بژاره‌کانی چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سیاسی عێراق داده‌نێن.
ئه‌میری کۆمه‌ڵی ئیسلامی دره‌نگانێکی ڕۆژی شه‌ممه له به‌غدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی عێراقدا جه‌لال تاڵه‌بانی کۆبونه‌وه‌یه‌کی کردووه به مه‌به‌ستی تاووتوێ کردنی بارودۆخی هه‌رێمی کوردستانی عێراق و چۆنیه‌تی هێورکردنه‌وه‌ی ڕه‌وشه‌که.
وا بۆ ماوه‌یه‌ک ده‌چێت ناکۆکیه‌کانی نێوان سه‌رۆکی ئێران و ڕابه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌روادێ و زیاد ده‌کات ، به شێوه‌یه‌ک کاریشی کردۆته سه‌ر کاروباری به‌ڕێوه‌بردنی وڵاته‌که‌شه‌وه.
له دیمانه‌یه‌کی ته‌له‌فزیۆنیدا، مه‌لا کرێکار جاریکی تریش ئه‌و فه‌توایه‌ی دژی شاعیر شێرکۆ بێکه‌س دابووی ، نوێی کردۆته‌وه و ده‌ڵێت ئێستاش کوژرانی شێرکۆ بێکه‌س شه‌رعه.
نوسین به زمانی منداڵ و بۆ جیهانی منداڵ هه‌روا کارێکی سانا نییه، به تایبه‌تی چۆن بتوانیت خولیای منداڵ به‌لای نوسینێکدا ڕابکێشیت.
لیژنه‌ی باڵای لێکۆڵینه‌وه بۆ گه‌ڕان به دوای ڕاستی ڕووداوه‌کانی ڕۆژی 17 ی دووی شاری سلێمانی و ڕۆژانی دوایی ڕاپۆرتی تایبه‌تی خۆی بڵاوکرده‌وه.
به‌پێی ڕێکه‌وتنی ستراتیژی نێوان به‌غدا و واشنتۆن ده‌بێت له کۆتایی ئه‌مساڵدا ته‌واوی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی ئه‌مریکا که له عێراق ماون بکشێنه‌وه.
خۆپیشاندانه‌کان له سوریا به‌رده‌وامن و ڕۆژ به ڕۆژ به‌رفراوانتر ده‌بن و خۆپیشانده‌ران سورتر ده‌بن له‌سه‌ر نه‌مانی ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی وڵاته‌که.
عیماد ئه‌حمه‌د ، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان ده‌ڵێت ئه‌و هێزانه‌ی له پارێزگای سلێمانین هۆکار هه‌یه بۆیه له‌وێ دانراون، چونکه پێشێلکارانی یاسا کاری نه‌گونجاویان ده‌کرد.
هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌کان له هه‌رێمی کوردستانی عێراق وه‌ک باسی ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ سازدانی دیالۆگدان بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و قه‌یرانه سیاسیه‌ی له هه‌رێمه‌که‌دا هه‌یه.
زیاتر نیشـان بده