سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق له لێدوانێکدا هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حکومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراقی کردووه ئه‌گه‌ر بێتوو لایه‌نه سیاسیه‌کانی وڵاته‌که کۆتاییه‌ک بۆ قه‌یرانی سیاسی عێراق دانه‌نێن، که وه‌ک ده‌ڵێت بۆته ته‌گه‌ره له‌به‌رده‌م کار و ئه‌رکه‌کانی حکومه‌ته‌که‌یدا.
سه‌بری ده‌روێش ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی کوردستانی ده‌ڵێت ، سه‌ره‌ک وه‌زیر ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی نییه و سه‌رۆکی کۆمار ده‌توانێت ئه‌و پێشنیازه بۆ په‌رله‌مان بکات.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز ده‌روێش ده‌شڵێت ئه‌وه‌ی له عێراقدا ده‌گوزه‌رێت هه‌ر هه‌مووی له خانه‌ی فشارکردندایه ، به‌و مانایه‌ی لایه‌نه‌کان یه‌ک فشار ده‌خا‌ته سه‌ر ئه‌وی تر تا ده‌ستکه‌وتی زیاتر بۆ خۆی به‌ده‌ست بێنێت.
ده‌توانن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت وگۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:29 خوله‌که.