له‌گه‌ڵ ناجێگیری باری ئاسایشی له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیادا به‌ڵام کێشه‌ی کورد له‌م وڵاته‌دا یه‌کێکه له فاکته‌ره سه‌ره‌کیه‌کانی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه گشتیه‌ی وا بڕیاره ڕۆژی 12 ی 6 بکرێت.
هه‌ندێک له که‌سایه‌تیه سیاسیه‌کانی کورد له تورکیادا وه‌ک ئاگاهیه‌ک باسیان له‌وه ده‌کرد به‌شداری له هه‌ڵبژاردندا ناکه‌ن ئه‌گه‌ر بێتوو شاڵاوه‌کان و جم وجۆڵی له‌شکری له تورکیادا به‌رده‌وام بێت.
ئه‌گه‌ر کورده‌کان به‌شداری له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا نه‌که‌ن ئه‌وا به‌بێ هیچ گومانێک پارسه‌نگی هێز به‌لای ڕه‌وایی دان به هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ناشکێته‌وه.
سه‌رۆکی نێوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌ی سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی ، بنکه له ئانکه‌ره ده‌ڵێت پارتیه سه‌ره‌کیه‌کانی ئۆپزسیۆن باسیان له کێشه‌ی کورد نه‌کردووه له‌م هه‌ڵمه‌تانه‌دا و ته‌نها پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی فه‌رمانڕه‌وا و پارتی ئاشتی و دیموکراسی کورده‌کان باسی ده‌که‌ن، به‌ڵام هه‌ر یه‌که‌یان لێکدانه‌وه و پێناسه‌ی جودایان هه‌یه بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه.
ته‌ها ئوزهان ده‌ڵێت ئه‌و نیگه‌رانیه‌ی له نێو کورده‌کانی تورکیادا هه‌یه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی کێشه‌که‌یان بۆ کۆکردنه‌وه‌ی ده‌نگ به‌کار ده‌هێنرێت له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا له جێی خۆیدا نییه، چونکه وه‌ک ده‌ڵێت له ئێستادا کێشه‌ی کورد ته‌نها کێشه‌ی پارتیه‌کی سیاسی نییه به‌ڵکو بۆته کێشه‌یه‌ک له‌سه‌ر ئاستی ده‌وڵه‌تی تورکیا.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت و گۆکه‌ی له‌گه‌ڵ ته‌ها ئوزهان سه‌رۆکی نێوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌ی سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی له تورکیا ، هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئاماده‌کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 6:43 خوله‌که.