کشانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق که بڕیاره له کۆتایی ئه‌مساڵدا بێت مشت و مڕێکی سیاسی له وڵاته‌که‌دا ناوه‌ته‌وه.
شوان موحه‌مه‌د، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی کوردستانی ده‌ڵێت تا ئێستا مه‌سه‌له‌ی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له عێراقدا نه‌هێنراوه‌ته ناو په‌رله‌مانه‌وه بۆ گفت و گۆ له‌سه‌رکردن و تاووتوێکردنی هه‌موو شیانه‌کان.
ئه‌م ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مان ده‌شڵێت هیچ پڕۆژه‌یه‌ک نییه له عێراقدا به پڕۆژه خزمه‌تگوزاریه‌کانیشه‌وه نه‌کرێت به سیاسی ، چجا بۆ مه‌سه‌له‌یه‌کی هه‌ستیاری وه‌ک ئه‌م کشانه‌وه‌یه‌ی هێزه سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مریکا.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، شوان موحه‌مه‌د ده‌شڵێت هه‌ست ناکرێت بیروباوه‌ڕی نیشتیمانیانه تا ئێستا له ناو له‌شکری عێراقدا سه‌ری هه‌ڵدابێت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت وگۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:18 خوله‌که.