ئه‌و لیژنه‌یه‌ی په‌رله‌مانی سوید که سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقیان کردبوو بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕه‌وشی مافی مرۆڤ، دره‌نگانێکی ڕۆژی سێشه‌ممه ڕاپۆرتی خۆی بڵاوکرده‌وه.
ڤاڵتێر مۆت، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌وه‌ییه‌کانی په‌رله‌مانی سوید که یه‌کێکیش بوو له ئه‌ندامانی لیژنه‌که ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی له‌و ڕاپۆرته‌دا نوسراوه به‌ره‌نجامی دیدار و کۆبونه‌وه‌کانی لیژنه‌که بووه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌کانی هه‌رێمه‌که و ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای سیڤیل و ڕێکخراوه‌کانی ژناندا.
به‌ڕێز مۆت ده‌شڵێت به‌رپرسێتی هه‌ره‌زۆری ئه‌و پێشێلکاریانه له ئه‌ستۆی لایه‌نه‌کانی ده‌سه‌ڵاته له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا چونکه به‌رد هاویشتن به ته‌قه لێکردن وه‌ڵام نادرێته‌وه.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت و گۆکه‌ی له‌گه‌ڵ ڤاڵتێر مۆت ، هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌کردووه.
ده‌توانن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 5:41 خوله‌که.