له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که عێراق له‌سه‌ر بنچینه‌ی گونجاندنی سیاسی یان ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێت ته‌وافق ده‌ڕوات به‌ڕێوه، به‌ڵام ئه‌م شێوازی کارکردنه‌ش هێشتا نه‌بۆته مایه‌ی هه‌رهیچ نه‌بێت که‌م بوونه‌وه‌ی ناکۆکیه سیاسیه‌کانی ناو وڵاته‌که.
ماجد ئیسماعیل ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی کوردستانی ده‌ڵێت یه‌کێک له کێشه هه‌ره سه‌ره‌کیه‌کان ئه‌وه‌یه هیچ لایه‌نێکی سیاسی ئاماده نییه له‌به‌ردانه‌واندن بۆ لایه‌نی به‌رامبه‌ر بکات.
به‌ڕێز ئیسماعیل ده‌شڵێت هه‌ر یه‌ک له لایه‌نه سیاسیه‌کانی عێراق هێنده‌ی ئه‌وه‌ی به‌شوێن به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی لایهنهکانیانهوهن ، هێنده یان که‌متریش بیر له به‌رژه‌وه‌ندی و ئایندهی عێراق ناکه‌نه‌وه.
هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، گفت و گۆی له‌گه‌ڵ ماجد ئیسماعیلدا کردووه.
ده‌توانیت له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:28 خوله‌که.