هه‌ندێک له سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ وای باسده‌که‌ن ڕێبه‌رانی عێراق تێگه‌یشتنیان هه‌یه بۆ درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی ئه‌مریکا که له عێراقن،و وه‌ک هێزی پشتیوانی به پێویستیشی ده‌زانن.
ڕۆبێرت گه‌یتس ، وه‌زیری به‌رگری وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا پێشتر گوتویه‌تی هیچ یه‌کێک له سیاسه‌تمه‌دارانی عێراق ناخوازێت ببێته یه‌که‌م که‌س ئه‌و جۆره داوایه بکات.
ئه‌زهار ئه‌لشێخلی ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی ئه‌لعێراقیه ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی له بارێکی ناجێگیردایه و هه‌ڵسه‌نگاندنێکی زۆر وورد پێویسته بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر کسانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌کانی ئه‌مریکا.
خانم ئه‌لشێخلی ده‌شڵێت نابێت ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بخرێته قاڵبێکی سیاسیه‌وه ، به شێوه‌یه‌ک که مه‌سه‌له بنچینه‌ییه‌که له بیر بباته‌وه.
ئه‌م ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی عێراق ده‌شڵێت ، له باسکردنی ئه‌گه‌ره‌کانی کشانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌کانی ئه‌مریکادا ده‌بێت مه‌سه‌له‌ی ئێران و ده‌ستێوه‌ردانی ئێران له عێراقدا ڕه‌چاو بکرێت چونکه وه‌ک ده‌ڵێت کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا یانی دروست بوونی بۆشاییه‌ک و ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی زیاتر بۆ ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی ئێران.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت و گۆکه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌زهار ئه‌لشێخلی ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی ئه‌لعێراقیه ، هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئاماده‌کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 4:21 خوله‌که.