له به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی‌دا میوانداری کارداری کورد شاسوار عه‌بدولواحد کراوه که خاوه‌نی که‌ناڵی سه‌ته‌لایتی نالیایه.
ئه‌م که‌ناڵه که بنکه‌ی له شاری سلێمانیه له ڕۆژانی سه‌ره‌تایی ده‌ستپێکی قه‌یرانی سیاسی له هه‌رێمی کوردستانی عێراق سوتێنرا و بۆ ماوه‌یه‌ک له په‌خشکردن ڕاگیرا و ئێستا ده‌ستی کردۆته‌وه به په‌خشکردن.
له‌م به‌رنامه‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی‌دا شاسوار عه‌بدولواحد ، وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ده‌داته‌وه چۆن بوو کاردارێکی کورد بیری له وه‌گه‌ڕ خستنی سه‌رمایه کردۆته‌وه له میدیادا.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی بن که ماوه‌که‌ی 12:35 خوله‌که.