وڵا‌ته یه‌کگرتووکانی ئه‌مه‌ریکا ڕه‌خنه‌ی له زیندانیکردنی دوو ڕێبه‌رانی ئۆ‌پۆ‌زسیۆن ده‌گرێت و داوای ئازادکردنیانی کردووه.
وته‌بێژی کۆشکی سپی جه‌ی کارنی ئه‌م تێبینیانه‌ی له ڕۆژی دووشه‌ممه ڕاگه‌یاند دوای ئه‌وه‌ی ماڵپه‌رێکی ئۆ‌پۆ‌زسیۆن بڵاوی کردبووه‌وه که ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی هه‌ردوو میر حسین موسه‌وی و مه‌هدی که‌ڕووبی و هاوسه‌ره‌کانیان به‌ره‌و به‌ندیخانه‌یه‌کی تاران گواستوونه‌ته‌وه.
حکومه‌تی ئێران هه‌ردوو ریفۆرمخوازه‌که‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر کردبوو له ماڵه‌کانیاندا دوای ئه‌وه‌ی داوای سازکردنی خۆپیشاندانه‌کانی ئۆپۆزسیۆنیان کردبوو له 14 ی مانگی دوودا وه‌ك هاوسۆزیه‌ك بۆ ڕاپه‌ڕینه‌کانی دژه حکومه‌ت له جیهانی عه‌ره‌بیدا.
حکومه‌تی ئێرانی خۆپیشاندانه‌که‌ی قه‌ده‌غه‌کرد و فه‌رمانی دابوو به هێزه‌کانی ئاسایش بۆ بڵاوه پێکردنیان که ئه‌وه‌ش توند و تیژی و کوشتنی دوو که‌سی لێکه‌وته‌وه.