دوابه‌دوای گردبوونه‌وه‌یه‌ی بچووک له خۆپـیشانده‌ران ئه‌وانه‌ی داوای گۆڕانیان له حوکمڕانی کۆنه‌پارێزی شانشینی سعودی ده‌کرد، له ئاکامی ئه‌م کاره کاربه‌ده‌ستانی سعودی ئه‌نجامدانی هه‌موو خۆپـیشاندانی ناڕه‌زایـیان قه‌ده‌غه کردووه.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ وه‌زیری ناوخۆی سعودی له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆنی ده‌وڵه‌ت رایگه‌یاند و گوتی هێزه‌کانی ئاسایشی سعودی هه‌موو رێگه‌یه‌ک بۆ رێگرتن له هه‌ر هه‌و‌ڵێک بۆ تێکدانی سه‌قامگیری و ئارامی ناوچه‌که ده‌گرنه‌به‌ر.
قه‌ده‌غه‌کردنی خۆپیشاندان له‌و وڵات‌دا له دوای سازدانی زنجیره‌یه‌ک له ده‌ربڕینی ناره‌زایی دێت له لایه‌ن که‌مینه‌ی شیعه‌ئاینزاکان، به‌شداربووانی گردبوونه‌وه‌که داوای ئازادکردنی به‌ندکراوان ده‌که‌ن، ئه‌وانه‌ی به گوته‌ی خۆیان ناڕه‌وایه‌نه ده‌ستگیرکراون، هاوکات راپـۆرته‌کانی میدیا وه‌ها راده‌گه‌یه‌نن که هێزه‌کانی پۆلیس له میانه‌ی ئه‌م گردبوونه‌وه‌یه‌دا ژماره‌یه‌ک که‌سیان ده‌ستگیرکردووه.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه به‌شی زۆری که‌مینه‌ی شیعه ئاینزاکانی شانشینی سعودی له هه‌رێمی خۆرهه‌ڵاتی وڵات ده‌ژین و ئه‌و ناوچه‌یه هاوسنوری شانشینی به‌حره‌ینه و بووه‌ته ناوچه‌ی خۆپـیشاندانی که‌مینه‌ی شیعه‌ئاینزاکان له دژی رابه‌رانی سوونه‌ی سعودی.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه شیعه‌کانی سعودی هاوشێوه‌ی شیعه‌کانی برایان له به‌حره‌ین گازنده‌ی ئه‌وه ده‌که‌ن که حکومڕانانی سوونه ئاینزای هه‌ردوو وڵات فه‌رق و جوداییان له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ن.