له ئاکامی سه‌رله‌نوێ هه‌ڵـگیرسـاندنه‌وه‌ی شه‌ڕی نێوان سوپای باشوری سودان و هێزه‌کانی سه‌ر به ڕابه‌رێـکی لاده‌ری له‌شـکری به ده‌یان که‌س کوژران و زۆربه‌ی کوژراوان سه‌ربازانی باشورن.
ڕابه‌ری یاخیبوو جۆرج ئاثور ڕایگه‌یاند که میلیشـاکانی له هه‌رێمی فانگاک دووچاری شه‌ڕوپـێـکدادان بوون له‌گه‌ڵ سه‌ربازانی سـوپادا. ناوبراو ئه‌مڕۆ به په‌یامنێرانی ڕاگه‌یاند که هێزه‌کانی پـتر له 80 سه‌ربازیان کوشـتووه و ده‌ستـیشـیان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌کی زۆری چه‌کدا گرتووه.
هاوکات گوته‌بێژی سـوپای باشور ڕایگه‌یاند که به‌ڕێز ئاثور له قه‌باره‌ی ژماره‌ی کوژراوان زیاده‌کات، به‌ڵام گوته‌بێژ ڕوودانی شه‌ڕی پـشـتڕاست کرده‌وه و دانی به کوشـتنی 40 سه‌ربازی باشوریش دانا.
شایانی باسه پاش ئه‌وه‌ی سـاڵی ڕابردوو هه‌ڵبژاردنی فه‌رمانڕه‌وایی هه‌رێمی جۆنگلی له‌ده‌سـتدابوو به‌ڕێز ئاثور که ئه‌فسه‌رێـکی پـێشـووی پایه بڵندی سوپا بوو ده‌سـتی به یاخیبوون کردبوو.
له مانگی یه‌کی ڕابردوودا هه‌ردوو لایان له‌سه‌ر ئاگربڕ ڕازیبوون که‌مێـک به‌ر له سـازدانی ڕیفراندۆمی مێژوویی که تیایدا باشوری سـودان ده‌نگیان به جیابوونه‌وه له باکور دابوو، به‌ڵام مانگی ڕابردووش شه‌ڕ و پـێـکدادان ده‌سـتیپـێـکرده‌وه و به‌ڕێز ئاثور سوپای به پـێشـێلکردنی مه‌رجه‌کانی ئاگربه‌ست تۆمه‌تبارکردبوو.
شایانی باسه ڕابه‌رانی باشوری سودان ده‌سه‌ڵاتدارانی باکوری سودان به پـشـتیوانیکردنی یاخیبووان تۆمه‌تبارده‌که‌ن، ئه‌و تۆمه‌ته‌ی که ڕابه‌رانی باکور ڕه‌تی ده‌که‌نه‌وه.