هێزه‌کانی ئۆپـۆزسیۆنی لیبیا ده‌ڵێن ئه‌وان به‌رپه‌رچی هێرشێـکی سه‌ربازانی حکومه‌تیان داوه‌ته‌وه له شـاری زاویه که ده‌که‌وێته ڕۆژئاوای وڵاته‌که و نزیکه له ته‌رابلسی پایته‌خته‌وه که له‌وێ موعه‌مه‌ر قه‌زافی هه‌وڵی بنکۆڵـکردنی ڕاپه‌ڕینه‌که ده‌دات.
ڕێبه‌رێـکی ئۆپـۆزسیۆن له زاویه به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت سه‌رباز و تانکه‌کانی قه‌زافی شه‌وی دووشه‌ممه هه‌وڵیان داوه بێنه ناو شـاره‌که‌وه، به‌ڵام خۆپـیشـانده‌رانی دژه حکومه‌ت ڕووبه‌ڕوویان بوونه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌کیان لێـکوشـتوون و ئه‌وانی دیکه‌یان ناچار کردووه پاش چه‌ند کاتژمێرێـک هه‌ڵبێن. به‌ڵام گوتیشی خۆپـیشـانده‌ران چه‌کێـکی که‌میان هه‌یه و ناتوانن به ته‌نها قه‌زافی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات لابده‌ن.
له لایه‌کی دیکه‌وه گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن ڕۆژی دووشه‌ممه هێزه‌کانی حکومه‌تی لیبیا له ده‌ره‌وه‌ی شـاری مسراته‌ی ڕۆژئاوای وڵاته‌که گردبووبوونه‌وه به مه‌به‌ستی خۆ ئاماده‌کردن بۆ گرتنه ده‌سته‌وه‌ی مسراته که سێـیه‌م گه‌وره‌ترین شـاری وڵاته‌که‌یه. خۆپـیشـانده‌رانی دژه حکومه‌تی لیبیا له لایه‌ن ئه‌و یه‌که له‌شـکریـیانه‌ی له قه‌زافی هه‌ڵـگه‌ڕاونه‌ته‌وه پـشـتگیریان لێـکراوه و هه‌موو ڕۆژهه‌ڵات و به‌شـێـکی ڕۆژائاوای وڵاته‌که‌یان گرتۆته ده‌ست.
له ڕۆژهه‌ڵاتی لیبیا، گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی حکومه‌ت هه‌وڵی بۆردومانکردنی شـاری بنغازیـیان داوه، وه‌لێ سه‌رهه‌ڵداوان به چه‌کی دژه ئاسـمانی ته‌قه‌یان لێـکردوون و ناچاریان کردوون بگه‌ڕێنه‌وه. پاشـان فڕۆکه‌کان جبه‌خانه‌یه‌کی چه‌کیان له شـاری ئه‌جدابیا بۆردومان کردووه.
شـایانی باسه ڕۆژی دووشه‌ممه له چاوپـێـکه‌وتنێـکدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی ABC ئه‌مه‌ریکایی، موعه‌مه‌ر قه‌زافی نکوڵی کرد له‌وه‌ی هێزی ئاسـمانی له دژی نه‌یارانی حکومه‌ت به‌کارهێنرابێت. هه‌روه‌ها گوێی نه‌دایه ئه‌و داوایانه‌ی له لایه‌ن وڵاتانی ڕۆژئاواوه لێـکراون بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سـتبه‌رداری ده‌سه‌ڵات بـبێت. قه‌زافی ده‌ڵێت هه‌موو خه‌ڵـکی لیبیا خۆشیان ده‌وێت و خۆیان له پـێناویدا به کوشت ده‌ده‌ن.