وه‌زیری ناوخۆی پـێشووی میسری حه‌بیب ئه‌لعه‌دلی ئه‌مڕۆ شه‌ممه دانی به تۆمه‌ی گه‌نده‌ڵی که دراونه‌ته پاڵی نه‌نا. به‌ڕێز ئه‌لعه‌دلی وا رووبه‌ڕووی تاوانه‌کانی مامه‌ڵه‌ی نایاسایی پاره و ده‌ستکه‌وتی بڕی زۆری پاره ده‌بێته‌وه.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه وه‌زیری پێشووی ناوخۆی میسری که‌سێکی بێزراوه له‌لای خۆپـیشانده‌رانی میسری، ئه‌وانه‌ی به‌شداریان له خۆپـیشاندانه‌کاندا کرد که ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌ی حوسنی موباره‌کی سه‌رۆکی لێکه‌وه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه خۆپیشانده‌رانی میسری حه‌بیب ئه‌لعه‌دلی به به‌رپرسی پۆلیسی داده‌نێن و ئه‌وه‌ی فه‌رمانی دابووه هێزه‌کانی پۆلیس که له خۆپیشانده‌ران بدرێت و هه‌روه‌ها گازی فرمێسک ڕێژ و گولـله‌ی پلاستیکی له دژیان له میانه‌ی خۆپیشاندانه‌کاندا به‌کاربهێندرێن.
هه‌ربۆیه ئه‌مڕۆ به ده‌یان له هاوڵاتیانی میسری له ده‌ره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌ی داگا خۆپیشاندانی دژ به وه‌زیری پێشووی ناوخۆی میسریان سازدا و داوای بڕینه‌وه‌ی حکومی مه‌رگیان بۆ حه‌بیب ئه‌لعه‌دلی ده‌کرد.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه دادگایکردنه‌که‌ی ناوبراو بۆ رۆژی 2 مانگی ئاینده دواخراوه.