گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن ڕۆژی پـێنجشه‌ممه فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی حکومه‌تی لیبیا هێرشی ئاسـمانی نوێـیان کردۆته سه‌ر به‌نده‌ری بریقه له ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که که شوێنی سه‌ره‌کی هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی لیبیایه. ئه‌م بۆردومانکردنه ڕۆژێـک پاش ئه‌وه دێت که سه‌رهه‌ڵداوان هێزه‌کانی لایه‌نگری موعه‌مه‌ر قه‌زافیان له بریقه ڕاونا.
ڕۆژی چوارشه‌ممه هێزه‌کانی ئۆپـۆزسیۆن به‌رپه‌رچی هێرشێـکی گه‌وره‌ی زه‌مینی و ئاسـمانییان دایه‌وه له‌و ده‌مه‌ی هێزه‌کانی لایه‌نگری قه‌زافی یه‌که‌م هێرشی خۆیان کرده سه‌ر به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که که له لایه‌ن ئۆپـۆزسیۆنه‌وه کۆنتڕۆڵ کراوه.
گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن لایه‌نگرانی قه‌زافی به هێزێـک که زیاتر له 50 ماشێنی زرێـپـۆشی تێدابوو په‌لاماری بریقه‌یان دابوو ئه‌و شاره‌ی نزیکه‌ی 800 کیلۆمه‌تر له ڕۆژهه‌ڵاتی ته‌رابلسه‌وه دوره. به خێرایی ده‌سـتیان به‌سه‌ر ده‌زگا نه‌وتیـیه‌کان و به‌نده‌ر و فڕۆکه‌خانه‌ی شـارکه‌دا گرت.
هه‌ر له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی هێرشه‌که سه‌رهه‌ڵـداوان له هه‌ردوو شـاری ئه‌جدابیا و بنغازی به کڵاشینکۆف و ئارپیجی و چه‌کی دژه تانکه‌وه گه‌یشـتنه هێڵه‌کانی پـێشـه‌وه‌ی شه‌ڕه‌که و له پاش نیوه‌ڕۆدا دژه هێرشێـکیان کردووه و لایه‌نگرانی قه‌زافیان له شـاره‌که‌دا ڕاونا.
به‌پـێی ده‌زگاکانی ته‌ندروستی 12 که‌س له‌و شه‌ڕه‌دا کوژراون. هاوکاتی شه‌ڕه‌که فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی حکومه‌تی لیبیا بۆردومانی هێزه‌کانی دژه ڕژێمیان ده‌کرد له بریقه و ده‌وروبه‌ری ئه‌جدابیا که شوێنی جبخانه‌یه‌کی گه‌وره‌ی چه‌کی ژێر کۆنتڕۆڵی سه‌رهه‌ڵداوه‌کانه.
ئه‌م شه‌ڕه‌ی بریقه له کاتێـکدا هات که ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی لیبیا که سه‌رهه‌ڵـداوان پـێـکیانهێناوه داوای له هێزه ده‌ره‌کیـیه‌کان کرد بۆردومانی ئه‌و به‌کرێگیراوه ئه‌فه‌ریکایـیانه بکه‌ن که وه‌کو ده‌ڵێن موعه‌مه‌ر قه‌زافی بۆ سه‌رکوتکردنی ڕاپه‌ڕینه‌که‌یان به‌کاریان ده‌هێنێت.