ڕێکخراوی په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووکان ده‌ڵێت توندوتیژی له لیبیا بۆته ما‌یه‌ی هاڵاتنی زیا له 14 هه‌زار که‌س به‌ره‌و وڵاتانی دراوسێی تونس و میسر له ماوه‌ی 10 ڕۆژانی ڕابردوو‌دا و ئه‌و ڕه‌وشه وایکردووه سنوری تونس ببێته خاڵێکی قه‌یران.
وته‌بێژی ڕێکخراوه‌که ملیسا فلیمنگ له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا ڕایگه‌یاند نزیکه‌ی 75 هه‌زار که‌س له لیبیاوه به‌ره‌و تونس هه‌ڵاتون که زۆربه‌یان کۆچبه‌رانی میسرین. گو‌تیشی که ئه‌و ژماره‌یه‌ش هه‌روه‌ها بریتیه له 14 هه‌زار که‌سی که له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا له سنوره‌کان په‌ڕیونه‌ته‌وه که ئه‌وه‌ش به‌رزترین ژماره‌یه تا ئه‌مڕۆدا.
وا باوه‌ڕیش ده‌کرێت نزیکه‌ی هه‌مان ژماره خه‌ڵکی له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا له سنوره‌کان په‌ڕیبنه‌وه.
فلیمنگ گوتی کارێکی گرنگه که ده‌یه‌ها هه‌زار له‌و ئاوارانه له سنوره‌کانی تونس بگوێزرێنه‌وه بۆ خۆ لادان له قه‌یرانێکی مرۆیی به‌ڵام که‌ره‌سته‌کانی گواستنه‌وه به گوێره‌ی پێویست نین.
گو‌تیشی که رێکخراوه‌که‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووکان خێوه‌ت و چادری پێویستی بۆ 12 هه‌زار که‌س له‌و ناوه دابین کردووه و به‌نیازه له ڕێی فڕۆکه‌وه خێوه‌ت و که‌ره‌سته‌کانی تر له ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌دا بۆ 10 هه‌زار که‌سی تریش دابین بکات.