دوو که‌شـتی هێرشبه‌ری ئه‌مه‌ریکا له که‌ناڵی سویسی میسره‌وه به‌ره‌و نزیک که‌ناره‌کانی لیبیا به‌ڕێکه‌وتن له ده‌مێـکدا ئه‌مه‌ریکا درێژه به گوشاره‌کانی ده‌دات بۆ سه‌ر ڕێبه‌ری لیبی موعه‌مه‌ر ئه‌لقه‌زافی له پـێناو ڕاگرتنی سه‌رکوتکردنی ڕاپه‌ڕینی ئۆپـۆزسیۆن.
ده‌سه‌ڵاتدارانی که‌ناڵی سویس ده‌ڵێن سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به کاتی ناوخۆ دوو که‌شـتی ئه‌مه‌ریکا ناسراو به USS Ponce و USS Kearsarge چوونه ده‌روازه‌ی باشوری ئه‌و که‌ناڵه و پـێشـبینی ده‌کرێت سه‌ر له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ بچنه ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه.
ڕۆژی سێشه‌ممه وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکایی ڕۆبه‌رت گه‌یتس فه‌رمانی ڕه‌وانه‌کردنی ئه‌و کهشـتیانهی بۆ نزیک که‌ناره‌کانی لیبیا ڕاگه‌یاندبوو بۆ هه‌ر کارێـکی پـێویستی گواستنه‌وه‌ی ته‌نگه‌تاوی و ئه‌رکه مرۆیـیه‌کان.
هاوکات وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن ڕایگه‌یاندبوو که واشنتن و هاوپه‌یمانانی ناتۆ تاووتوێی دامه‌زراندنی ناوچه‌یه‌کی نه‌فڕین به‌سه‌ر لیبیادا ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی به‌ڕێز قه‌زافی به‌ربه‌سـت بکه‌ن له سـازدانی هێرشی زیاتر له دژی هێزه‌کانی ئۆپـۆزسیۆن.
پـێشـووتر ڕۆژی سێشه‌ممه سیناتی ئه‌مه‌ریکا به کۆی ده‌نگ بڕیارێـکیان ده‌رکردبوو و تیایدا داوا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌که‌ن ئه‌و ناوچه‌یه‌ی قه‌ده‌غه‌کردنی فڕینه به‌سه‌ر لیبیادا دابمه‌زرێنن، به‌ڵام به‌ڕێز گه‌یتس ڕایگه‌یاندبوو که ئه‌ندامانی ناتۆ نه‌گه‌یشـتوونه‌ته ڕێـکه‌وتنێـک سه‌باره‌ت به به‌کارهێنانی هێزی له‌شـکری له لیبیادا.