سه‌رله‌نوێ سه‌رۆکی لیبیا موعه‌مه‌ر قه‌زافی سه‌رپـێچی له داواکاریـیه‌کان ده‌کات بۆ ده‌سـت له‌کارکێشـانه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵات و ده‌ڵێت پـشـتیوانی خه‌ڵـکی هه‌یه له ده‌مێـکدا هێزه‌کانی خه‌ریکی سازدانی هێرشن له دژی ئه‌و سه‌رهه‌ڵـداوانه‌ی که مانگی ڕابردوو ده‌سـتیان به‌سه‌ر ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی وڵات‌دا گرتبوو.
ئه‌مڕۆ له وتارێـکی په‌خشی ته‌له‌فیزیۆنیدا به‌ڕێز قه‌زافی بۆ لایه‌نگرانی له ته‌رابلس ڕاگه‌یاند که ناتوانێت ده‌ست له‌کاربکێشێته‌وه، چونکه هیچ پـۆسـتێـکی سیاسی نیـیه له سیستمی حوکمڕانی ئه‌و وڵاته‌دا که تیایدا هه‌ر وه‌کو خۆی ده‌ڵێت خه‌ڵـک خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتن.
له هه‌مان وتاردا ناوبراو تۆمه‌ته‌کانی دووپاتکرده‌وه که تۆڕی تێرۆریستی ئه‌لقاعیده له پاڵ ئه‌و ڕاپه‌ڕینه‌ن له دژی حکومڕانی 42 سـاڵه‌ی خۆی.
هاوکات ئه‌مڕۆ هێزه‌کانی لایه‌نگری به‌ڕێز قه‌زافی یه‌که‌م هێرشیان بۆ سه‌ر ئه‌و شـارۆچکانه سـازدا که له ده‌سه‌ڵاتی سه‌رهه‌ڵداواندان له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی وڵات و تیایدا هێرشیان کرده سه‌ر شـاری به‌نده‌ری ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وت ناسراو به بریقه و هێرشی ئاسـمانیشیان بۆ سه‌ر شـارۆچکه‌ی ئه‌جدابیا سـازدا.
گهواهدران ده‌ڵێن به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هێزه‌کانی سه‌ر به قه‌زافی ده‌سـتیان به‌سه‌ر داموده‌زگا نه‌وتیـیه‌کان و فڕۆکه‌خانه‌یه‌کی بچوکی ئه‌و شـارۆچکه‌یه گرتبوو، به‌ڵام دواتر سه‌رهه‌ڵداوان هه‌ردوو ناوچه‌یان گرتبووه‌وه.
هه‌ردوو شـارۆچکه‌ی ناوبراو ده‌که‌ونه قه‌راغی ڕۆژئاوای ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌و هه‌رێمه‌ی لیبیاوه، ئه‌وه‌ی له‌وه‌ته‌ی هه‌ڵگیرسـاندنی ڕاپه‌ڕینی مانگی ڕابردوو له دژی حوکمڕانی تاکڕه‌وی به‌ڕێز قه‌زافی که‌وتوونه‌ته ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌رهه‌ڵداوانه‌وه.
له لایه‌کی دیکه سه‌یف ئه‌لئیسلام کوڕی سه‌رۆکی لیبیا هۆشداری له دژی ده‌سـتێوه‌ردانی ڕۆژئاوا دا و گوتی ئه‌گه‌ر هێرش بکه‌ن ئه‌وا ئێمه‌ش ئاماده‌ین.