هێزه‌کانی ئاسـمانی لیبی ئه‌مڕۆ هه‌ینی که‌وا بۆ سێهه‌مین ڕۆژه هێرشی ئاسـمانی کردۆته سه‌ر بنکه‌یه‌کی له‌شـکری له نزیک شـارۆچکه‌ی ئه‌جدابیا ئه‌وه‌ی له لایه‌ن خۆپـیشـانده‌رانه‌وه کۆنتڕۆڵ کراوه.
هێزی میلـلی لیبی ئه‌وه‌ی بنکه له‌شـکریـیه‌که‌یان به ده‌سته‌وه، ده‌ڵێن هێرشه ئاسـمانیـیه‌که‌ی ئه‌مڕۆی سه‌ر بنکه‌که‌یان هیچ زیانی لێـنه‌که‌وتۆته‌وه. هه‌روه‌ها پـێشـبینی ده‌کرێت ئه‌مڕۆ دوای نوێژی جومعه له ته‌رابلوسی پایته‌خت خۆپـیشـاندانی دژ به حکومه‌ت سـازبکرێت، ئه‌مه‌ش وه‌ک هه‌وڵی به‌رده‌وامی ناڕازیانی لیبی بۆ ناچارکردنی موعه‌مه‌ر قه‌زافی هه‌تا واز له ده‌سه‌ڵات بهێنێت.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه هاوڵاتیانی دانیشـتوی ته‌رابلوس پایته‌خت ده‌ڵێن به‌رده‌وام چاودێری ده‌کرێن و هه‌روه‌ها له لایه‌ن میلیشـیا چه‌کداره‌کانه‌وه ده‌پـشـکنرێن و ئه‌وانه‌ی به‌شـداریان له خۆپـیشـاندا کردووه بێ سه‌روشوێن ده‌کرێن.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی لیبیا هێرشی ئاسـمانیان کرده سه‌ر شـاری بریقه که شـارێـکی نه‌وتی سه‌ره‌کیـیه. گه‌واهیده‌ران گوتیان له هێرشه ئاسـمانیـیه‌که‌دا فڕۆکه‌خانه‌ی شـاره‌که کرایه ئامانج ئه‌وه‌ی له نزیک پاڵاوگه‌یه‌کی سه‌ره‌کی نه‌وته‌وه‌یه.