هه‌واڵی ئه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نرێت هێزه‌کانی میلـلی دژ به سه‌رۆکی لیبی له دوو شـارۆچکه شـکستیان به هێرشی سه‌ربازانی لیبی هێناوه و پاشه‌کشه‌یان پـێـکردوون.
له هه‌رێمی خۆرئاوای لیبی هێزه‌کانی لایه‌نگری قه‌زافی له شـارۆچکه‌ی زاویه کشاونه‌ته‌وه. ئه‌م شـارۆچکه‌یه 50 کیلۆمه‌تر له ته‌رابلوسی پایته‌خته‌وه دوره، ئه‌مه‌ش دوای شه‌ڕ و پـێـکدادان له دژی نه‌یارانی سه‌رۆکی وڵات.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه چه‌کدارانی میلـلی دژ به موعه‌مه‌ر قه‌زافی توانیان به‌سه‌ر هێزه‌کانی لایه‌نگری قه‌زافیدا زاڵ بـبن، ئه‌مه‌ش وێڕای به‌کارهێنانی چڕ و پـڕی تانک و هه‌روه‌ها تۆپـخانه له لایه‌ن دۆست و لایه‌نگرانی سه‌رۆکی لیبیـیهوه.
هه‌روه‌ها ده‌گوترێت هێزه‌کانی دژ به قه‌زافی ئه‌وه‌ی له جه‌ماوه‌ری ناڕه‌زا پـێـکدێن کۆنتڕۆڵی به‌نده‌ری نه‌وتی ڕه‌ئس لانوفیان کردووه، ئه‌مه‌ش دوای شه‌ڕ و پـێـکدادانی دوێنێـیان له دژی لایه‌نگرانی سه‌رۆکی لیبی، به‌ڵام ئاماری کوژراوان و بریندارانی شه‌ڕه‌که‌ی دوێنێ ده‌سـتبه‌جێ له‌به‌ر ده‌سـتدا نیـیه.