ئه‌مڕۆ چه‌ند چه‌کدارێك وه‌زیری که‌مینه‌کانی پاکستانیان کوشت، که ده‌بێت به دووهه‌م هێرشی سه‌ر به‌رپرسێکی پایه به‌رزی ئه‌و وڵاته له‌مساڵدا.
وه‌زیری که‌مینه‌کانی پاکستان له دژی قانونی ته‌کفیر بوو.
پۆلیسی پاکستان ده‌ڵێت شاباز باتی، که مه‌سیحی بوو له وڵاتێکی زۆرینه موسوڵماندا، له ناو ئۆتۆمبیله‌که‌ی خۆیدا له ئیسلام ئابادی پایته‌خت کوژرا. له ده‌می ڕووداوه‌که‌دا وه‌زیری ناوبراو پاسه‌وانه‌که‌نی له گه‌ڵدا نه‌بوو.
له‌و ڕووداوه‌دا چه‌کداران چه‌ند گوولـله‌یه‌کیان به ئۆتۆمبیلی ناوبراووه نابوو و ده‌سه‌ڵاتدارانی پاکستان ده‌ڵێن به گه‌یشتنی بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌کی ئه‌و نزیکانه، گیانی له ده‌ست دابوو.
هاوکات، هێزه‌کانی تاڵیبان به‌رپرسیارێتی ئه‌م هێرشه‌یان گرته ئه‌ستۆ و هه‌ڕه‌شه‌شیان کرد له دژی هه‌ر گۆڕانکاریه‌ك به‌سه‌ر قانونی ته‌کفیردا.
شایانی باسه پێشووتر له به‌یانامه‌یه‌کدا که به ڤیدیۆ بۆ که‌ناڵی BBC ناردبووی، به‌ڕێز باتی پێشبینی کوشتنی خۆی کردبوو و تیادا گوتبوی که هێزه‌کانی تاڵیبان و ئه‌لقاعده، هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنیان لێکردووه، به‌ڵام گوتبوی ناهێڵێت ئه‌و هه‌ڕه‌شانه، له پشتیوانیکردنی مافه‌کانی مه‌سیحیـیه‌کان و که‌مایه‌تیـیه‌کانی دیکه لای بدات.