ئۆپـۆزسیۆنی یه‌مه‌نی بیرۆکه‌ی به‌شـداریکردنیان له حکومه‌تێـکی یه‌کگرتووی نیشـتیمانیدا ڕه‌تکرده‌وه که وا چاوهڕواندهکرێت ئه‌و بیرۆکه‌یه له لایه‌ن عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح سه‌رۆکی یه‌مه‌نه‌وه بخرێته ڕوو
دادوه‌رانی عێراقی وڵاتیـیهکی به‌ریتانی که وه‌ک پاسه‌وانی ئاسایشی کاری ده‌کرد سـزایان داوه به 20 سـاڵ زیندانیکردن به‌هۆی ته‌قه‌کردن و کوشتنی دوو کۆنتراکته‌ری بیانی
دادوه‌ری باڵای میسری قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتی به‌سه‌ر سه‌رۆک کۆماری پـێشووی میسر حوسنی موباره‌ک و خانه‌واده‌که‌یدا ڕاگه‌یاندووه
له‌شـکری تونس ئۆردوگایه‌کی چادر و خێوه‌تی داناوه له‌سه‌ر سـنووری لیبیا بۆ دابینکردنی شوێنی مانه‌وه و خزمه‌تگوزاری بۆ هه‌زاران کارگوزاری کۆچبه‌ر، واته ئه‌وانه‌ی له سه‌رهه‌ڵدانه خوێناویـیه‌کانی لیبیا هه‌ڵدێن
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان له ڕۆژی دووشه‌ممه له جنێڤ له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا کۆده‌بێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی داوایان لێبکات له په‌سه‌ندکردنی سزای توند دژ به لیبیا
فه‌ره‌نسـا ده‌ڵێت به فڕۆکه کۆمه‌کی ته‌ندروسـتی ده‌نێرێت بۆ شـاری بنغازی ڕۆژهه‌ڵاتی لیبیا، وه‌ک هه‌نگاوێـک که به ئۆپه‌راسیۆنێـکی به‌رفراوان ناودێری کردووه بۆ پـشـتیوانکردنی هێزه‌کانی ئۆپـۆزسیۆن
شا حه‌مه‌د بن عیسا ئال خه‌لیفه‌ی به‌حره‌ین ئاڵوگۆڕی به کابینه‌ته‌که‌ی کرد، له هه‌وڵێـکدا بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئۆپـۆزسـیۆن که ڕۆژانه خۆپـیشـاندان ده‌که‌ن بۆ داواکاری ڕیفۆرمی ناوخۆیی
سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بان کی موون ستایشی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانی کرد بۆ سه‌پاندنی سیزاکان بۆ سه‌ر ڕێبه‌ری لیبی مۆمه‌ر قه‌زافی وه‌کو به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی سه‌رکوتکردنی کوشنده‌ی سه‌رهه‌ڵدانه‌که‌ی دژ به ده‌سه‌ڵاتی 42 ساڵه‌ی.
له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه به سه‌دان که‌س له لوبنان خۆپیشاندانیان سازدا دژ به سیسته‌می سیاسی تیره‌یی وڵاته‌که. خۆپیشانده‌ران له به‌یروت له دروشمه‌کانیاندا داوای حکومه‌تێکی سیکولار ده‌که‌ن.
سه‌رۆک وه‌زیری عێراق ماوه‌ی 100 ڕۆژی داوه به وه‌زیره‌کانی کابینه‌ته‌که‌ی بۆ ئه‌وه‌ی په‌ره به ئه‌رکه‌کانیان بده‌ن یان ئه‌وتا ڕووبه‌ڕووی لادان له پۆسته‌کانیان ده‌بنه‌وه.
پاش چه‌ندین ڕۆژ له شه‌ڕ و پـێـکدادان له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی سه‌ر به موعه‌مه‌ر قه‌زافی، خۆپـیشـانده‌رانی دژه حکومه‌ت شـاری زاویه‌یان کۆنتڕۆڵ کرد که 50 کیلۆمه‌تر له پایته‌خته‌وه دوره
بڕیاره ئه‌نجومه‌نی ئاسایش وتووێژی ته‌نگه‌تاوی خۆی په‌یوه‌ست به لیبیا ئه‌نجام بدات بۆ تاووتوێکردنی شیانی سه‌پاندنی سـزا به‌سه‌ر حکومه‌تی موعه‌مه‌ر قه‌زافیدا
هه‌زاره‌ها عێراقی ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان له ڕۆژی هه‌ینی و له ئاکامی شه‌ڕ و پـێـکدادان له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئاسایش 11 که‌س کوژران
له پاش په‌ره‌سه‌ندی ئاڵۆزی و ناڕه‌زاییه‌تی دژ به حکومه‌ت له لیبیا ئێستا بیانییه‌کان هه‌روادێو خه‌ریکن به ڕێگای زه‌مینی و ئاسمانی و ده‌ریاش له‌و وڵاته ده‌رده‌چن.
هه‌روادێت و فشاری نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ سه‌ر ڕێبه‌ری لیبیا مۆمه‌ر قه‌زافی توندتر ده‌بێت له پاش ئه‌وه‌ی به ڕاده‌یه‌کی زۆر ڕه‌خه‌ی لێگیراوه به‌هۆی سه‌رکوتکردنی توندوتیژانه‌ی خۆپیشانده‌رانی ئۆپۆزسیۆن.
به هه‌زاران خۆپیشانده‌ر له سه‌نعای پایته‌ختی یه‌مه‌ن کۆبونه‌ته‌وه و داوای کۆتایی هێنان به ده‌سه‌ڵاتی 32 ساڵه‌ی سه‌رۆک عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح ده‌که‌ن
وه‌زیری کاروباری زانیاری و هه‌واڵگیری ئێران ده‌ڵێت کاربه‌ده‌ستان ئێرانییه‌کانیان ده‌ست کردووه که ده‌ڵێت کاری بۆ ده‌زگای CIA کردبوو له بواره‌کانی په‌یوه‌ندیدار به خۆپیشاندانه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی دژ به حکومه‌ت که له تاران به‌ڕێوه چوو.
سه‌رۆکی یه‌مه‌ن عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح داوا له هێزه‌کانی ئاسایش ده‌کات که ئه‌و خۆپیشانده‌ران بپارێزن که داوای ده‌سه‌ت له‌کار کێشانه‌وه‌ی خۆی ده‌که‌ن
دادوه‌رێکی به‌ریتانی فه‌رمانی دا که دامه‌زرێنه‌ری سایتی ویکیلیکس جولیان ئه‌سانگ ده‌شێ ڕه‌وانه‌ی سوید بکرێته‌وه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تاوانه‌کانی جنسی.
سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما ده‌ڵێت سه‌رکوتکردنی توندوتیژانه له لیبیا سه‌رپێچی کردنه له ڕه‌وشتی نێونه‌ته‌وه‌یی و هه‌روه‌ها گوتیشی ده‌سته‌ی ئاسایشی نیشتیمانی خۆی ئاگادار ده‌کاته‌وه بۆ خۆ ئاماده‌کردن بۆ چه‌ندین بژاره به مه‌به‌ستی مامه‌ڵه کردن له‌گه‌ڵ ئه‌م قه‌یرانه‌دا.
زیاتر نیشـان بده