هێرشبه‌رێکی خۆکوژ هێرشی کرده سه‌ر ئۆفیسێکی حکومه‌ت له باکوری ئه‌فغانستان و به‌لایه‌نی که‌م 7 کاربه‌ده‌ستی هه‌رێمه‌که و سه‌ربازانی هێزه‌کانی ناتۆی کوشتووه.
ڕۆژنامه‌یه‌کی سه‌ره‌کی ئه‌مه‌ریکی ده‌ڵێت کاربه‌ده‌سته باڵاکانی له‌شکری پاکستان نیگه‌رانییه‌کانیان زیاد ده‌کات به‌وه‌ی که ئیسلامییه‌کان دزه‌یان کردووه‌ته نێو سه‌رکردایه‌تی له‌شکرییه‌وه واتا ئه‌وانه‌ی کۆمه‌کی توندڕه‌وان ده‌که‌ن له هه‌ڵمه‌ته‌ی دژ به وڵاته‌که.
چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز له ڕۆژی شه‌ممه تڕابلوسی پایته‌ختی لیبیای هه‌ژاند، له کاتێکدا هێزه‌کانی ناتۆ له ڕۆژدا هێرشیان کردووه و ئه‌مه‌ش شتێکی ده‌گمه‌نه.
ڕووسیا ده‌ڵێت ئه‌و ده‌یه‌وێت یارمه‌تی بدات له ناوبژیوانی بۆ ده‌رچوونی ڕێبه‌ری لیبیا موعه‌ممه‌ر قه‌زافی له ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام هیچ پـێشـنیاری ئه‌وه‌ی نه‌کردووه مافی په‌ناهه‌نده‌یی بداتێ
ئه‌ندامانی G8 داوایان کرد ڕێبه‌ری لیبیا موعه‌ممه‌ر قه‌زافی ده‌سـتبه‌رداری ده‌سه‌ڵات بـبێت، هاوکات ده‌ڵێن ڕه‌نگه نزیکه‌ی 40 ملیار دۆلار بۆ کۆمه‌ککردنی وڵاتانی عه‌ره‌ب ته‌رخان بکه‌ن
سه‌رۆک خێـڵێـکی سه‌ر به ئۆپـۆزسیۆنی یه‌مه‌ن ده‌ڵێت ڕۆژی هه‌ینی لایه‌نگرانی ده‌سـتیان گرتووه به‌سه‌ر سه‌ربازگه‌یه‌کی هێزه‌کانی پاسه‌وانانی کۆماری له ده‌ره‌وه‌ی سه‌نعای پایته‌خت
چالاکوانانی مافه‌کانی مرۆڤ و کۆمه‌ڵێـکی ئۆپـۆزسیۆن ده‌ڵێن شه‌وی ڕابردوو له ناوچه‌ی داعلی باشوری وڵاته‌که هێزه‌کانی ئاسایش ته‌قه‌یان له خۆپـیشـانده‌ران کردووه و به لایه‌نی که‌م 3 که‌سیان کوشـتووه
سه‌رۆک وه‌زیری لیبیا ده‌ڵێت ئه‌وان بۆ ئاگربه‌ستێـک ئاماده‌ن له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵـداوانی ئه‌وانه‌ی شه‌ڕ بۆ لادانی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی ده‌که‌ن
ئه‌مڕۆ شه‌ڕوپێکدادان له نێوان هێزه‌کانی حکومه‌تی یه‌مه‌نی و له نێوان لایه‌نگرانی ئۆپۆزیسیۆنی وڵات درێژه‌ی هه‌بوو، ده‌رئه‌نجام له ماوه‌ی که‌متر له 24 کاتژمێردا پتر له 50 کوژران
به‌رپرسانی پۆلیسی پاکستانی ده‌ڵێن هێرشبه‌رێک به ئوتومبیڵێکی بۆمبڕێژکراو خۆی له نزیک پۆلیسخانه‌یه‌ک له هه‌رێمی باکوری خۆرئاوای وڵات ته‌قاندۆته‌وه و کوژرانی به‌لای که‌م 26 که‌سی لێکه‌وتووه‌ته‌وه
کاربه‌ده‌سـتانی تورکیا ده‌ڵێن بۆمبێـک له شوێنی وه‌سـتانی پاسێـک له بازاڕێـکی قه‌ره‌باڵغی ئسته‌نبوڵدا ته‌قیوه‌ته‌وه و بووه‌ته مایه‌ی برینداربوونی7 که‌س
سه‌رۆکی سـڕبی بۆریس تاجیک هه‌واڵی ده‌سـتگیرکردنی ڕاتکۆ ملادیچی تاوانکاری جه‌نگی له مێژ له یاسا هه‌ڵهاتووی ڕاگه‌یاند
له‌و ده‌مه‌ی ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه هه‌وڵه‌کانی دپلۆماتی له‌مه‌ڕ لیبیا ئاشکرا ده‌بێت، هاوکات هێرشه‌کانی هاوپه‌یمانی ناتۆ به‌رده‌وامبوون
عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی سه‌رۆک خێڵێکی ئۆپۆزسیۆنی ده‌رکردووه ئه‌وه‌ی که دۆست و لایه‌نگرانی له رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه له شه‌ڕێکی قورسدان له دژی هێزه‌کانی حکومه‌تی یه‌مه‌نی
به هه‌زاران له پشتیوانکارانی موقته‌دا سه‌دری مه‌لای شیعه ئاینزای دژ به ئه‌مه‌ریکا ڕژانه نێو جاده و بانه‌کانی به‌غدای پایته‌خت و داوای کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکایان له عێراق تا کۆتایی ئه‌مساڵ کرد
هێرشه‌کانی سه‌ر لیبیا به‌رده‌وام ده‌بن هه‌تا ڕاگرتنی هێرشه‌کانی هێزه‌کانی ڕابه‌ری لیبی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی له دژی هاوڵاتیانی سیڤیل و هه‌تا وازهێنانی قه‌زافی له ده‌سه‌ڵات
ڕۆژنامه‌وانان له ته‌رابلوسی پایته‌ختی لیبیا ده‌ڵێن ده‌نگی شه‌ش ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره بیسـتراوه
تاڵیبانه‌کانی پاکسـتان به‌رپـرسیارێتی هێرشی خۆکوژی ناوچه‌ی باکوری ڕۆژئاوای پاکسـتانیان گرته ئه‌سـتۆ که له ئاکامدا 6 ئه‌فسه‌ری پـۆلیسی پاکسـتانی کوژرابوون
گه‌واهیده‌ران ڕۆژی چوارشه‌ممه له سه‌نعای پایته‌خت گوێـیان له ده‌نگی ته‌قه بووه هاوکاتی ئه‌وه‌ی هه‌ردوولا له ناوچه‌ی حه‌سابه‌ی پایته‌خت که باڵه‌خانه‌کانی حکومه‌تی لێـیه شه‌ڕیان ده‌کرد
ده‌سه‌ڵاتدارێـکی ئێرانی ڕه‌خنه‌ی ئاڕاسته‌ی ئاژانسی وزه‌ی ناو‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی کرد سه‌باره‌ت به لێـکۆڵینه‌وه له تۆمه‌ته نوێـیه‌کان که به‌رنامه‌ی ناو‌کی ئێران بۆ مه‌به‌سـتی له‌شـکری گۆڕدراوه
زیاتر نیشـان بده