چالاکوانانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا داوا له له‌شـکری وڵاته‌که‌یان ده‌که‌ن پـشـتیوانی له‌و خۆپـیشـاندانانه بکات که له ڕۆژی هه‌ینی ده‌ستپـێـده‌که‌ن، ئه‌مه‌ش له کاتێـکدا ڕاپـۆرت کراوه ده‌ڵێت له میانه‌ی خۆپـیشـاندانێـکی شه‌وی ڕابردوودا 3 که‌س کوژراون.
چالاکوانانی سوری ئه‌م ڕۆژی هه‌ینیـیه‌یان ناوناوه " جمعة حماة الديار" واته " هه‌ینی پارێزه‌رانی نیشـتیمان" که ئاماژه‌یه‌که بۆ له‌شـکر.
هاوکات ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ڕۆیته‌رز له زاری دانیشـتوانی شـاری دێر ئه‌لزوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که‌وه بڵاویکرده‌وه هێزه‌کانی ئاسایش ته‌قه‌یان له‌و خۆپـیشـانده‌رانه کردووه که داوای ڕوخاندنی حکومه‌تیان ده‌کرد.
هه‌روه‌ها چالاکوانانی مافه‌کانی مرۆڤ و کۆمه‌ڵێـکی ئۆپـۆزسیۆن ده‌ڵێن شه‌وی ڕابردوو له ناوچه‌ی داعلی باشوری وڵاته‌که هێزه‌کانی ئاسایش ته‌قه‌یان له خۆپـیشـانده‌ران کردووه و به لایه‌نی که‌م 3 که‌سیان کوشـتووه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه له‌م دوایـیانه خه‌ڵـکی ده‌سـتیان کردووه به سـازدانی خۆپـیشـاندان له شه‌ودا که پـێده‌چێت هه‌وڵێـک بێت بۆ خۆپاراسـتنیان له هێزه‌کانی ئاسایش.
نه‌یارانی سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د به‌رده‌وامبوون له هاندانی خه‌ڵـک بۆ ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان له پاش نوێژی هه‌ینی و خۆپـیشـاندان سـازبده‌ن که هه‌رچه‌نده حکومه‌ت به شێوه‌یه‌کی زۆر توند سه‌رکوتی خۆپـیشـانده‌ران ده‌کات. کۆمه‌ڵه‌کانی مافی مرۆڤ مه‌زه‌نده ده‌که‌ن 1000 که‌س کوژرابن له‌وه‌تای خۆپـیشـاندانه‌کانی دژه حکومه‌ت ده‌سـتیان پـێـکردووه.