ڕۆژنامه‌یه‌کی سه‌ره‌کی ئه‌مه‌ریکی ده‌ڵێت کاربه‌ده‌سته باڵاکانی له‌شکری پاکستان نیگه‌رانییه‌کانیان زیاد ده‌کات به‌وه‌ی که ئیسلامییه‌کان دزه‌یان کردووه‌ته نێو سه‌رکردایه‌تی له‌شکرییه‌وه واتا ئه‌وانه‌ی کۆمه‌کی توندڕه‌وان ده‌که‌ن له هه‌ڵمه‌ته‌ی دژ به وڵاته‌که.
ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست له دره‌نگانێکی ڕۆژی هه‌ینی ڕاپۆرتێکی بڵاوکرده‌وه که تیایدا ده‌ڵێت ئه‌و نیگه‌رانییه‌یانه تا دێت زیاد ده‌کات به‌تایبه‌تی له‌و کاته‌وه‌ی که سه‌رکرده له‌شکرییه‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ڕێبه‌ری ئه‌ل قاعیده ئوسامه بن لادنیان له نێو پاکستان‌دا کوشت.
ڕۆژنامه‌که ده‌ڵێت سه‌رکرده‌ی باڵای له‌شکری پاکستان ژه‌نه‌ڕاڵ ئه‌شفاق کیانی سه‌رسام بوو به دۆزینه‌وه‌ی بن لادن له نزیک سه‌ربازگه‌یه‌کی ناوداری پاکستان.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هه‌له‌ری کلنتن ڕۆژی هه‌ینی له سه‌ردانێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراودا گه‌یشته ئیسلام ئاباد و له‌وێ له‌گه‌ڵ سه‌رۆک، سه‌رۆک وه‌زیر و کاربه‌ده‌سته باڵاکانی تردا کۆبووه‌وه.
خاتو کلنتن گوتی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هیچ هۆیه‌کی نییه بۆ ئه‌وه‌ی بڕوا بکات که که‌سێکی پله به‌رز له حکومه‌تی پاکستان‌دا زانیبێتی ئوسامه له کوێ خۆی حه‌شار داوه. به‌ڵام گوتیشی کاربه‌ده‌ستانی پاکستان له‌وه‌دا بوون بڵێن که‌سێک له شوێنێک پشتیوانی له بن لادن کردووه و کاربه‌ده‌ستانی پاکستانی خه‌ریکی پشکنین بوون.
ڕاپۆرته‌که‌ی واشنتۆن پۆست ده‌شڵێت نیگه‌رانییه‌کانی له‌شکری پاکستان له پاش هێرشه‌که‌ی هه‌فته‌ی ڕابوردوو بۆ سه‌ر بنکه‌یه‌کی هێزی ده‌ریای پاکستان له که‌رچی قوڵتر بووه‌ته‌وه. ڕۆژنامه‌که ده‌ڵێت بڕوایه‌کی زۆر هه‌یه که ئه‌و هێرشه به پشتیوانی که‌سانی نێو بنکه‌که ئه‌نجام درابێت.