ئه‌مڕۆ شه‌ڕوپێکدادان له نێوان هێزه‌کانی حکومه‌تی یه‌مه‌نی و له نێوان لایه‌نگرانی ئۆپۆزیسیۆنی وڵات درێژه‌ی هه‌بوو، ده‌رئه‌نجام له ماوه‌ی که‌متر له 24 کاتژمێردا پتر له 50 کوژران و ئێسـتا ئه‌و هێزانه هه‌ڕه‌شه‌ی خزانی وڵات به‌ره‌و جه‌نگێکی ناوخۆ ده‌که‌ن.
شه‌ڕه‌که‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌ندامانی خێڵی حاشید کردیان، ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین و ده‌سه‌ڵاتدارترین خێلن له یه‌مه‌ندا و هه‌روه‌ها گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌ن له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵحی سه‌رۆکی یه‌مه‌ن له ده‌سه‌ڵاتدا له دوای 3 مانگ له خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی ئۆپۆزسیۆنی وڵات.
جێی ئاماژه پـێـکردنه سه‌رۆکی یه‌مه‌ن دوای نزیکه‌ی 33 ساڵ له حکومڕانی تاکڕه‌وی خۆی وازهێنانی له ده‌سه‌ڵات ره‌تده‌کاته‌وه.