سه‌رۆکی سـڕبی بۆریس تاجیک هه‌واڵی ده‌سـتگیرکردنی ڕاتکۆ ملادیچی تاوانکاری جه‌نگی له مێژ له یاسا هه‌ڵهاتووی ڕاگه‌یاند.
ناوبراو فه‌رمانده‌ی پـێشـووی هێزه‌کانی سڕبی بۆسنیا بوو له‌و ده‌مه‌ی وڵاتی یوگۆسلافیا له‌به‌ر یه‌ک هه‌ڵوه‌شـا.
له‌و باره‌یه‌وه سه‌رۆک بۆریس تاجیک گوتی ڕاتکۆ ملادیچ له نێو خاکی سڕبیا ده‌سـتگیرکرا و پـرۆسه‌ی ڕاده‌سـتکردنی بۆ دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی تاوان وا به‌ڕێوه‌یه.
سه‌رۆکی سـڕبیا گوتیشی وڵاته‌که‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌کی دیکه‌ی له مێژووی ئه‌م دوایـیه‌دا داخست، ئه‌وه‌ی وڵات هه‌نگاوێـک له ئاشـتبوونه‌وه‌ی ته‌واو نزیک ده‌خاته‌وه، هاوکات به‌ڵێنی دا لێـکۆڵینه‌وه ده‌کرێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئایا بۆچی ده‌سـتگیرکردنی تاوانکاری جه‌نگ ڕاتکۆ ملادیچ ته‌مه‌ن 69 سـاڵان 16 سـاڵی خایاند.
دادگای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌سه‌ر تاوانه‌کانی جه‌نگ ئه‌وانه‌ی له وڵاتی یوگۆسلافیای پـێشوو ئه‌نجامدران راتکۆ مالادیچی تاوانبارکرد به به‌دڕه‌فتاریـیه‌کانی جه‌نگی میانه‌ی ساڵی 1995 ئه‌وه‌ی گوایه به فه‌رمانی ڕاتکۆ کراون و له ماوه‌ی 3 ساڵی گه‌مارۆدانی شاری سه‌رایڤۆ 8 هه‌زار موسڵمانی بۆسنی له نزیک شاری سربرینیشا کوژران.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسی و هه‌روه‌ها به‌رپرسانی یه‌کێتی ئه‌وروپا و وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ستایشی ده‌ستگیرکردنی تاوانکاری جه‌نگ ڕاتکۆ مالادیچیان کرد و به هه‌واڵێکی مایه‌ی دڵخۆشیان ناودێرکرد.