به هه‌زاران له پشتیوانکارانی موقته‌دا سه‌دری مه‌لای شیعه ئاینزای دژ به ئه‌مه‌ریکا ڕژانه نێو جاده و بانه‌کانی به‌غدای پایته‌خت و داوای کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکایان له عێراق تا کۆتایی ئه‌مساڵ کرد.
خۆپیشانده‌ران دروشمی دژ به ئه‌مه‌ریکایان ده‌چڕی و هه‌روه‌ها هه‌ندێک له خۆپیشانده‌ران ئاڵاکانی وڵاتانی ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیا و هه‌روه‌ها ئیسرائیل‌دا که له سه‌ر زه‌وی کێشرابوون به پێ به سه‌ریاندا ده‌ڕۆیشتن. هاوکات هه‌ندێکی دیکه له لایه‌نگرانی موقته‌دا سه‌در به به‌رگی تایبه‌ته‌وه به شێوازی له‌شکری نمایشیان ده‌کرد.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه خۆپیشاندانه‌که‌ی ئه‌مڕۆی به‌غدا له‌و ده‌مه‌دا دێت که به‌رپرسانی عێراقی سه‌رگه‌رمی تاووتوێکردنی ئه‌وه‌ن که ئایا داوا له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بکه‌ن ماوه‌ی مانه‌وه‌ی له وڵات‌دا درێژبکاته‌وه یان نا.
ئه‌وه بوو له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیرانی عێراقی داوای سازدانی وتووێژکردنی له‌گه‌ڵ ڕابه‌رانی عێراقی کرد بۆ ئه‌وه‌ی وتووێژ له‌سه‌ر ئه‌وه بکه‌ن که ئایا حکومه‌ته‌که‌ی مالیکی داوای مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراقدا بکات یان له واده‌ی دیاریکراوی خۆیدا پاشماوه‌ی هێزه‌کانی عێراقی له وڵات ده‌ربچن که له کۆتایی ئه‌مساڵدایه. له مانگی 4 ی ئه‌مساڵدا نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیرانی عێراقی گوتی عێراق بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوخۆ پێویستی به یارمه‌تی نیـیه، به‌ڵام ڕه‌نگه عێراق له‌مه‌ڕ ئاسایشی ده‌ره‌کی پێویستی به هاوکاری هه‌بێت.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه نزیکه‌ی 45 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکایی هه‌نووکه له عێراقدان و به‌شی زۆری کاره‌کانیان ئه‌رکی ڕاوێژکاری و ئامۆژگاریـیه.
سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا گۆران تۆفیق ڕاپـۆرتی ناردووه. ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:10 خوله‌كه.