ڕۆژنامه‌وانان له ته‌رابلوسی پایته‌ختی لیبیا ده‌ڵێن ده‌نگی شه‌ش ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره بیسـتراوه.
پـێشـووتر هاوبه‌ندی ناتۆ زۆر به سه‌ختی بۆردومانی ته‌رابلوسیان کردبوو له ناویدا هێرشی ئاسـمانی نزیک باره‌گای ڕابه‌ری لیبی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی.
له لای خۆیه‌وه ڕووسیا ناڕه‌زایی سه‌باره‌ت به هێرشه‌کانی ناتۆ ده‌ربڕی به پـێشـلکردنی بڕیاره‌کانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ناودێری کرد.
ئه‌مڕۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ڕایگه‌یاند هێرشه ئاسـمانیـیه‌کانی ناتۆ پـێـکدادانی نێوان هێزه‌کانی سه‌ر به قه‌زافی و سه‌رهه‌ڵـداوانی لیبیای ڕانه‌گرتووه، به‌ڵـکو له ناڵاندنی هاوڵاتیانی لیبی زیادکردووه.
هاوکات سه‌رۆکی ئه‌فریکای باشور جاکۆب زوما نیازی خۆی خسـته ڕوو بۆ سه‌ردانی لیبیا له هه‌وڵێـکدا بۆ چاره‌سه‌رکردنی ناکۆکیـیه.