له‌و ده‌مه‌ی ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه هه‌وڵه‌کانی دپلۆماتی له‌مه‌ڕ لیبیا ئاشکرا ده‌بێت، هاوکات هێرشه‌کانی هاوپه‌یمانی ناتۆ به‌رده‌وامبوون.
له دره‌نگانێکی دوێنێ چوارشه‌ممه‌دا ده‌نگی به‌لای که‌م 3 ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره ته‌رابلوسی پایته‌ختی هه‌ژاند. له‌و باره‌یه‌وه به‌رپرسانی حکومه‌تی لیبیا گوتیان ته‌قینه‌وه‌کان له لایه‌ن هێرشی ئاسمانی هاوپه‌یمانی ناتۆوه ئه‌نجامدران و چه‌ند جێگه‌یه‌کیان کرده ئامانج له نێویاندا خوێندنگه‌یه‌کی پیشه‌یی بووه.
هاوکات ئه‌مڕۆ ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی رۆیته‌رز رایگه‌یاند که هێزه‌کانی سه‌ر به موعه‌ممه‌ر قه‌زافی سه‌رۆکی لیبیا تۆپبارانی شاری میسراتهیان کرد، ئه‌و شاره‌ی که ده‌که‌وێته خۆرهه‌ڵاتی ته‌رابلوسی پایته‌خت و له ژێر کۆنترۆڵی چه‌کدارانی ئۆپۆزسیۆندایه.
له لایه‌کی تره‌وه حکومه‌تی ئیسپانیا ده‌ڵێت پێشنیازێکی له لایه‌ن حکومه‌تی لیبیاوه به ده‌ست گه‌یشتووه و په‌یوه‌سته به شیانی ئاگربه‌ستێک. له‌و باره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ وته‌بێژی سه‌ره‌ک وه‌زیرانی ئیسپانی گوتی ئیسپانیا پیاده‌کردنی ئاگربه‌ستێک بۆ شه‌ڕ و پێکدادانی ئێستای لیبیای لای په‌سه‌نده به‌ڵام پێشه‌کی ده‌بێت هه‌ندێک مه‌رج و هه‌نگاو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بنرێت.
له ده‌مێکی پێشوه‌ختی ئه‌مڕۆدا رۆژنامه‌ی ئیندیپێندنتی به‌ریتانی نووسیبوی که حکومه‌تی لیبیا نووسراوی ئاڕاسته‌ی چه‌ند حکومه‌تێکی بیانی کردووه و تیدا پێشنیازی ئاگربه‌ستێک ده‌کات.
له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی گروپی ناسراو به 8 ئه‌وه‌ی له وڵاتی فه‌ڕه‌نسا ده‌به‌سترێت، قه‌یرانی هه‌نووکه‌ی لیبیا و هه‌روه‌ها ڕاپه‌ڕینه‌کانی وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌بنه ته‌وه‌ره‌ی سه‌رکی کۆبوونه‌وه‌ی گروپی 8.