هێرشبه‌رێکی خۆکوژ هێرشی کرده سه‌ر ئۆفیسێکی حکومه‌ت له باکوری ئه‌فغانستان و به‌لایه‌نی که‌م 7 کاربه‌ده‌ستی هه‌رێمه‌که و سه‌ربازانی هێزه‌کانی ناتۆی کوشتووه.
وته‌بێژێکی هه‌رێمی ته‌خار، فه‌یاز محه‌مه‌د ته‌وحیدی ڕایگه‌یاند که هێرشبه‌ره‌که به به‌رگی پۆلیسه‌وه سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه له شاری تالوقانی سه‌ر به پارێزگای ته‌خار خۆی ته‌قانده‌وه.
تاڵیبان به‌رپرسیارێتی هێرشه‌که‌ی گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.
ته‌وحیدی ڕایگه‌یاند، ژه‌نه‌ڕاڵ داود داود سه‌رکرده‌ی پۆلیسی باکوری ئه‌فغانستان و جێگری وه‌زیری ناوخۆی پێشووش له نێو کوژراوه‌کاندایه. هه‌روه‌ها گوتیشی به‌ڕیوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی هه‌رێمه‌که شا جه‌هان نوری له‌گه‌ڵ 3 سه‌ربازی ئه‌ڵمانی سه‌ر به هێزه‌کانی ناتۆش له نێو کوژراوه‌کاندان. کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن به‌لایه‌نی که‌م 10 که‌سیش بریندار بوون له ناویاندا فه‌رمانڕه‌وای هه‌رێمه‌که.
له‌لایه‌کی تره‌وه سه‌رۆکی ئه‌فغانستان حامید کارزای فه‌رمانی داوه به هێزه‌کانی ناتۆ که چی تر ئۆپه‌راسیۆنی تایبه‌ت و هێرش له نیوه‌شه‌و دا ئه‌نجام نه‌ده‌ن. حامید کارزای ده‌ڵێت پێویسته ئه‌و جۆره ئۆپه‌راسیۆنانه هێزه‌کانی ئه‌فغانی خۆیان ئه‌نجامی بده‌ن.