تاڵیبانه‌کانی پاکسـتان به‌رپـرسیارێتی هێرشی خۆکوژی ناوچه‌ی باکوری ڕۆژئاوای پاکسـتانیان گرته ئه‌سـتۆ که له ئاکامدا 6 ئه‌فسه‌ری پـۆلیسی پاکسـتانی کوژرابوون.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له پـیشـاوه‌ر ئه‌م هێرشه ڕوویدا و کاربه‌ده‌سـتانی پـۆلیس ده‌ڵێن هێرشبه‌ره‌که به ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراوه‌وه خۆی کردبوو به باره‌گایه‌کی پـۆلیسدا و ده‌رئه‌نجام باره‌گاکه وێرانبوو و به لای که‌م 28 که‌سی دیکه برینداربوون.
به‌م دوایـیه هێزه‌کانی تاڵیبانی پاکسـتان زنجیره‌یه‌ک هێرشیان ئه‌نجام داوه و وه‌ک ده‌ڵێن له تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی کوشـتنی ئوسامه بن لادن له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا بووه.
شایه‌نی باسه له ئاکامی هێرشی هێزێـکی تایبه‌تی سـوپای ئه‌مه‌ریکایی ڕابه‌ری تۆڕی تێرۆریسـتی ئه‌لقاعیده له پاکسـتاندا کوژرا. به‌ر له هێرشی خۆکوژی ئه‌مڕۆش هێزه‌کانی تاڵیبان به‌رپـرسیارێتی 3 هێرشی تریان گرتبووه ئه‌سـتۆ به هێرشی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردووه‌وه بۆ سه‌ر بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی شـاری که‌راچی که تیایدا 10 پاسه‌وانی ئاسایش کوژران.