سه‌رۆک خێـڵێـکی سه‌ر به ئۆپـۆزسیۆنی یه‌مه‌ن ده‌ڵێت ڕۆژی هه‌ینی لایه‌نگرانی ده‌سـتیان گرتووه به‌سه‌ر سه‌ربازگه‌یه‌کی هێزه‌کانی پاسه‌وانانی کۆماری له ده‌ره‌وه‌ی سه‌نعای پایته‌خت و فه‌رمانده‌ی سه‌ربازگه‌که‌یان کوشـتووه.
پـیاوانی خێڵـکه ده‌ڵێن به لایه‌نی که‌م 6 که‌س له چه‌کداره‌کانی ئۆپـۆزسیۆن له شه‌ڕه‌کاندا کوژراون. ئاژانسه‌کانی هه‌واڵ له سه‌رچاوه‌کانی دیکه‌ی خێڵه‌که‌وه بڵاویانکرده‌وه که ده‌ڵێن فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی حکومه‌ت ئه‌و سـهربازگهیهیان بۆردومان کردووه که ده‌سـتیان به‌سه‌ردا گرتووه.
ئه‌م شه‌ڕ و پـێـکدادانانه له کاتێـکدا ڕوویان داوه که هه‌زاران که‌س بۆ خۆپـیشـاندانی دژه حکومه‌ت له سه‌رانسه‌ری یه‌مه‌ن ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان و داوای کۆتاییهێنان به حوکمڕانی عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵحیان ده‌کرد.
ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز ده‌ڵێت ژماره‌یه‌ک له خۆپـیشـانده‌رانی سه‌ر به ئۆپـۆزسیۆن له سه‌نعای پایته‌خت کۆتری سپـیان ئازادکردووه و کفنی ئه‌و قوربانیـیانهیان هه‌ڵگرتووه که له خۆپـیشـاندانه‌کانی ئه‌م دوایـیانه‌دا کوژراون. هاوکات و له دوری چه‌ند کیلۆمه‌ترێـک لایه‌نگرانی حکومه‌تیش خۆپـیشـاندانی خۆیان سـازداوه.
گه‌واهیده‌ران و چالاکوانان ده‌ڵێن له ئاکامی شه‌ڕ و پـێـکدادانی نێوان هه‌ردوولا له‌م هه‌فته‌یه نزیکه‌ی 100 که‌س کوژراون.