سه‌رۆکی یه‌مه‌نی عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی سه‌رۆک خێڵێکی ئۆپۆزسیۆنی ده‌رکردووه ئه‌وه‌ی که دۆست و لایه‌نگرانی له رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه له شه‌ڕێکی قورسدان له دژی هێزه‌کانی حکومه‌تی یه‌مه‌نی.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری یه‌مه‌نی فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی شێخ سادق ئه‌لئه‌حمه‌ری راگه‌یاند، له‌و ده‌مه‌ی ئه‌ندامانی خێڵی ناسراو به حاشید به‌رده‌وامبوون له شه‌ڕکردن له سه‌نعای پایته‌خت له دژی هێزه‌کانی له‌شکری وڵاتی سه‌ر به سه‌رۆکی یه‌مه‌نی.
له میانه‌ی دیمانه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ تۆڕی ته‌له‌فزیۆنی ئه‌لجه‌زیره، به‌ڕێز ئه‌حمه‌ر سه‌رۆک عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵحی به بردنی یه‌مه‌ن به‌ره‌و جه‌نگێکی نێوخۆی تۆمه‌تبار کرد، هاوکات ناوبراو داوای له وڵاتانی دیکه‌ی عه‌ره‌بی کرد فشار بخه‌نه سه‌ر سه‌رۆکی یه‌مه‌نی بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌رداری پـۆستی سه‌رۆکایه‌تی ببێت و بڕوات.
راپۆرته‌کانی وڵاتانی خۆرئاوا و له زاری سه‌چاوه‌کانی حکومه‌تی و هه‌روه‌ها گه‌واهیده‌ران ده‌گێرێته‌وه که ده‌ڵێن له دره‌نگانێکی دوێنێوه هه‌تا ده‌مێکی زووی ئه‌مڕۆ به‌لای که‌م 24 که‌س له ئاکامی شه‌ڕ و پێکدادان کوژراون. به‌ده‌یان له سه‌بازانی یه‌مه‌نی و پیاوانی خێڵه‌کی له ده‌مێکی پێشوه‌ختی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا له میانه‌ی شه‌ڕ و نائارامیدا کوژرابوون.
له لایه‌کی تره‌وه وه‌زاره‌تی به‌رگری یه‌مه‌نی رایگه‌یاندووه که به هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له نێو جبه‌خانه‌یه‌کی چه‌کدا له سه‌نعای پایته‌خت، به‌لای که‌م 28 که‌س کوژراون. هاوکات ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێس ده‌ڵێت چالاکوانانی ئۆپۆزسیۆن ئه‌و هه‌واڵه راست نیـیه و به‌ڵکو هۆکاری مه‌رگی ئه‌و ژماره که‌سه به‌هۆی تۆپبارانی چڕوپڕی هێزه‌کانی له‌شکری یه‌مه‌نیه بۆ سه‌ر ناوچه‌یه‌کی خانووبه‌ره‌ی هاوڵاتیانه‌وه بووه.
هه‌ر ئه‌مڕۆش گه‌واهیده‌ران هه‌واڵی تۆپبارانی چڕ و ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێزیان له سه‌نعای پایته‌خت راگه‌یاند.