ڕووسیا ده‌ڵێت ئه‌و ده‌یه‌وێت یارمه‌تی بدات له ناوبژیوانی بۆ ده‌رچوونی ڕێبه‌ری لیبیا موعه‌ممه‌ر قه‌زافی له ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام هیچ پـێشـنیاری ئه‌وه‌ی نه‌کردووه مافی په‌ناهه‌نده‌یی بداتێ.
سه‌رۆکی ڕووسیا دمتری مێدڤێدێڤ له میانه‌ی کۆنگره‌ی G8 له فه‌ڕه‌نسـا داوای له موعه‌ممه‌ر قه‌زافی کرد واز له ده‌سه‌ڵات بهێنێت و گوتی ڕه‌نگه هه‌ندێـک له وڵاتان بتوانن بیگرنه خۆیان. هه‌روه‌ها سه‌رۆکی ڕووسیا ڕایگه‌یاند که‌وا ڕۆژی هه‌ینی نێردراوی خۆی ڕه‌وانه‌ی شـاری بنغازی بنکه و قه‌ڵای سه‌رهه‌ڵـداوانی لیبیا کردووه.
پـێشـتر جێـگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا سێرگی ڕیابکۆڤ گوتی ڕێبه‌ری لیبیا شه‌رعیه‌تی خۆی له‌ده‌سـتداوه، وه ئێسـتا پـێویسته ڕێـگه‌یه‌کی بۆ بدۆزرێته‌وه هه‌تا یارمه‌تی بدرێت له‌وه‌ی واز له ده‌سه‌ڵات بهێنێت.
جێی ئاماژه پـێـکردنه پـێشـتر ڕووسیا پـێشـنیاری ده‌کرد ناوبژیوانی له نێوان سه‌رهه‌ڵـداوانی لیبیا و موعه‌ممه‌ر قه‌زافی بکات.
له لایه‌کی دیکه‌وه هێزه‌کانی سه‌ر به قه‌زافی هه‌وڵه‌کانیان نوێ کردۆته‌وه بۆ گرتنه‌وه‌ی مسڕاته‌ی ژێر ده‌سـتی سه‌رهه‌ڵـداوان که سێـیه‌م گه‌وره‌ترین شـاری ئه‌و وڵاته‌یه.
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ڕۆیته‌رز ده‌ڵێت شه‌ڕێـکی توند له نێوان هێزه‌کانی قه‌زافی و سه‌رهه‌ڵـداوان له دیوی ڕۆژئاوای شـاره‌که‌دا هه‌ڵگیرسـاوه. ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی فهڕهنسـایـیش له زاری ئه‌فسه‌رێـکی ناتۆوه بڵاویکردۆته‌وه که‌وا هێزه‌کانی قه‌زافی مینیان له ده‌وری شـاره‌که‌دا چاندووه.
شه‌وی پـێـنجشه‌ممه ده‌نگی ته‌قینه‌وه ته‌رابلوسی پایته‌ختی هه‌ژاند. هه‌ندێـک له ته‌قینه‌وه‌کان له نزیک شوێنی حه‌وانه‌ی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی بوون. پـێده‌چێت له ئاکامی هێرشی ئاسمانی ناتۆوه بووبن، به‌ڵام هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه ورده‌کاریـیه‌کانی ئه‌و هێرشانه نه‌زانراون.