کاربه‌ده‌سـتان گوتیان ته‌قینه‌وه‌که ڕۆژی دووشه‌ممه ڕوویداوه و ئۆتۆمبیله‌که‌ی کۆلۆنێل موتیع ئهلسهیانی تێـکشـکاندووه له‌و ده‌مه‌ی به شه‌قامێـکی بورهیقهی نزیک به‌نده‌ری عه‌ده‌نی باشوری وڵاته‌که تێپه‌ڕ ده‌بوو
یاخیبووانی لیبیا ده‌ڵێن هێزه‌کانی لایه‌نگری ڕێبه‌ری لیبیا موعه‌ممه‌ر قه‌زافی موشه‌کیان هاویشتۆته چه‌کدارانی ئۆپۆزسێون له نزیك سنووری تونسه‌وه.
وتووێژکه‌رانی باکور و باشوری سودان به‌رده‌وامن له‌سه‌ر دانوساندنه‌کانیان بۆ دوا تاووتوێکردنی ڕێککه‌وتنه‌که‌یان له‌سه‌ر هه‌رێمی کێشه له‌سه‌ری ئابێی.
پۆلیسی عێراقی ڕاده‌گه‌یه‌نێت که یاخیبووان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌کی حکومه‌ت و 8 که‌سیان کوشتووه‌و به‌لایه‌نی که‌م 15 که‌سی تریش برینداربوون.
سه‌ربازانی سوریا به پشتیوانی تانک و هه‌لیکۆپته‌ر ده‌ستیان به سه‌ر شارێکی باکوری وڵاته‌که‌دا گرته‌وه دوای ئه‌وه‌ی کۆنتڕۆڵی شاره‌که‌یان له ده‌ست دابوو.
پۆلیسی عیراقی ده‌ڵێت خۆکوژێـک به ماشێـنێـکی بۆمبڕێژکراو له شاری به‌سره‌ی باشوری وڵاته‌که خۆی ته‌قاندۆته‌وه و له ئاکامدا 5 که‌س کوژراون و به‌لای که‌م 15 که‌سی دیکه برینداربوون
سه‌رۆک وه‌زیر تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان په‌یمانی داوه ده‌سـتی هاوکاری بۆ ئۆپـۆزسیۆن درێژ بکات پاش ئه‌وه‌ی پارته‌که‌ی له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیـیه‌که‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا سه‌رکه‌وتنێـکی گه‌وره‌ی به‌ده‌سـتهێنا
له لوبنان حکومه‌تی نوێی وڵاته‌که پـێـکهێنرا، ئه‌مه‌ش پاش پـێـنج مانگ له‌وه‌ی کۆمه‌ڵی چه‌کداری حزبوڵڵا و هاوپه‌یمانه‌کانی حکومه‌تی هاوبه‌ندی وڵاته‌که‌یان ناچارکرد هه‌ڵبوه‌شێته‌وه
ڕۆژی دووشه‌ممه ئه‌ڵمانیا به فه‌رمی دانی نا به ئه‌نجومه‌نی سه‌رهه‌ڵـداوانی لیبیا وه‌کو نوێنه‌ری شه‌رعی گه‌لی لیبیا، هاوکات شه‌ڕ و پـێـکدادان له چه‌ندین شوێن به‌رده‌وام بوون
پۆلیسی پاکستانی ده‌ڵێت هێرشبه‌رێکی خۆکوژ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له نێو بانکێکی ئیسلام ئابادی پایته‌ختی وڵاته‌که خۆی ته‌قانده‌وه که‌سێکی کوشت و به‌لایه‌نی که‌م 4 که‌سی تر بریندار بوون. ئه‌م هێرشه‌ش یه‌که‌م هێرش بوو له ماوه‌ی نزیکه‌ی دوو ساڵی ڕابوردوودا له ئیسلام ئاباد ئه‌نجام بدرێت.
ڕاپۆرته هه‌واڵه‌کان ده‌ڵێن چه‌ته ده‌ریایـیه‌کانی سـۆماڵ که‌شـتیـیه‌کی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی کویتیـیان ئازادکردووه که له کۆتایی مانگی سێـیه‌وه ده‌سـتیان به‌سه‌ردا گرتبوو
هێزه‌کانی سه‌ر به سه‌رۆکی لیبیا موعه‌ممه‌ر قه‌زافی له ڕۆژئاوای وڵاته‌که به چه‌کی قورس هێرش ده‌که‌نه سه‌ر سه‌رهه‌ڵداوه‌کان، له کاتێکدا که شه‌ڕێکی تریش به‌ره‌و پایته‌خت ده‌ستیپێکردووه.
خه‌باتکارانی مافه‌کانی مرۆڤ له سوریا ده‌ڵێن هێزه‌کان به پشتیوانی تانک و هه‌لیکۆپته‌ر هێرشێکی قورسیان کردووه‌ته سه‌ر شارۆچکه‌یه‌کی باکوری وڵاته‌که له سه‌ر سنووری تورکیا. هاوکات ناڕه‌زایی و توڕه‌یی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌رامبه‌ر ئه‌و سه‌رکوتکردنه دڕندانه‌یه‌ی حکومه‌تی سوریا له دژی خۆپیشانده‌ران هه‌روادێت و زیاده‌کات.
هێڵی ئاسـمانی میسر ده‌ڵێت ئه‌و له 15 ی مانگی حه‌وته‌وه دهسـتددهکاتهوه به گه‌شـته ئاسـمانیـیه‌کانی بۆ عێراق، ئه‌مه‌ش له پاش 21 سـاڵ له ڕاگرتنی گه‌شته‌کانی خۆی بۆ ئه‌و وڵاته
په‌رپرسان له باکوری ڕۆژئاوای پاکستان ده‌ڵێن ژماره‌ی کوژراوانی ئاکامی دوو ته‌قینه‌وه‌که‌ی شه‌وی شه‌ممه‌ی شاری پـیشاوه‌ر گه‌یشـتۆته 34 که‌س
هاوڵاتیانی تورکیا ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه به‌ره‌و بنکه‌کانی ده‌نگدان ده‌ڕۆن به مه‌به‌سـتی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانێـکی نوێی وڵاته‌که‌یان
بڕوا ده‌کرێت فه‌زووڵ عه‌بدوڵڵا محه‌مه‌د ڕۆڵێـکی سه‌ره‌کی هه‌بووبێت له هێرشه‌کانی کرانه سه‌ر هه‌ردوو باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له کینیا و تانزانیا له سـاڵی 1998 دا
ئه‌مڕۆ شه‌ممه پارته سیاسیـیه‌کان کۆتایـیان به هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن هێنا و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ڕۆژی یه‌کشه‌ممه بنکه‌کانی ده‌نگدان له کاتژمێر 7 ی به‌یانی به کاتی تورکیا بکرێنه‌وه
چالاکوانان ده‌ڵێن هێزه‌کانی حکومه‌ت به لایه‌نی که‌م 32 که‌سیان له خۆپـیشـانده‌ران کوشـتووه
ئه‌مڕۆ شه‌ممه پاکستان و ئه‌فغانستان کۆبوونه‌وه‌یه‌کی هاوبه‌شی ئاشتییان ئه‌نجام دا به مه‌به‌ستی باسکردنی هێنانی ئاشتی بۆ ئه‌و هه‌رێمه‌ی که به‌هۆی توندوتیژیه‌وه وێران بووه.
زیاتر نیشـان بده