پۆلیسی پاکستانی ده‌ڵێت هێرشبه‌رێکی خۆکوژ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له نێو بانکێکی ئیسلام ئابادی پایته‌ختی وڵاته‌که خۆی ته‌قانده‌وه که‌سێکی کوشت و به‌لایه‌نی که‌م 4 که‌سی تر بریندار بوون. ئه‌م هێرشه‌ش یه‌که‌م هێرش بوو له ماوه‌ی نزیکه‌ی دوو ساڵی ڕابوردوودا له ئیسلام ئاباد ئه‌نجام بدرێت.
پۆلیس ده‌ڵێت هێرشبه‌ره‌که له کاتێکدا که‌ره‌سته‌ی ته‌قه‌مه‌نیه‌که‌ی ته‌قانده‌وه که پاسه‌وانێک ڕێگای لێگرت بچێته نێو بانکه‌که‌وه. کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ئه‌و پاسه‌وانه کوژرا.
هیچ لایه‌نێک به‌رپرسیارێتی ئه‌و هێرشه‌ی نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ، به‌ڵام تاڵیبانی پاکستان هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشیان دابوو بۆ تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌ی کوشتی ئوسامه بن لادن له وڵاته‌که.
سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه کاربه‌ده‌ستانی ئاسایشی پاکستانی ڕایانگه‌یاند به هۆی هێرشێکی بۆمبی لاڕێگا له ناوچه‌یه‌کی خێڵه‌کی سه‌ر سنوری ئه‌فغانستانیش 3 که‌س کوژراون.
کاربه‌ده‌ستان ده‌شڵێن به‌لایه‌نی که‌م 3 سه‌ربازی تریش بریندار بوون له‌و هێرشه‌ی له شارۆچکه‌ی لادای هه‌رێمی خێڵه‌کی وه‌زیرستان ڕوویدا.