هێزه‌کانی سه‌ر به سه‌رۆکی لیبیا موعه‌ممه‌ر قه‌زافی له ڕۆژئاوای وڵاته‌که به چه‌کی قورس هێرش ده‌که‌نه سه‌ر سه‌رهه‌ڵداوه‌کان، له کاتێکدا که شه‌ڕێکی تریش به‌ره‌و پایته‌خت ده‌ستیپێکردووه.
ڕۆژنامه‌وانان له سنووری شاری زینتانی ژێر کۆنتڕۆڵی سه‌رهه‌ڵداوان ده‌ڵێن شه‌ڕو پێکدادان له‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه زیادی کردووه و زیانێکی زۆری لێ که‌وتۆته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا زانیاری ته‌واو له سه‌ر زیانه‌کان نه‌دراوه.
ڕۆژی شه‌ممه‌ش له شاری زاویه که 50 کیلۆمه‌تر له ڕۆژئاوای ترابلوسی پایته‌خته‌وه دووره، پێکدادان له نێوان سه‌رهه‌ڵداوه‌کان و هێزه‌کانی سه‌ر به قه‌زافی ڕوویداوه. به هۆی ئه‌و پێکدادانه‌ش شاڕێیه‌کی سه‌ره‌کی نێوان ته‌رابلوس و وڵاتی تونس داخرا. وته‌بێژێکی سه‌رهه‌ڵداوه‌کان به ئاژانسی ڕۆیته‌رزی ڕاگه‌یاندووه ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ش ئه‌و شه‌ڕه به‌رده‌وامه.
شایانی باسه سه‌رهه‌ڵداوان له مانگی سێ‌دا بۆ ماوه‌یه‌کی که‌م کۆنتڕۆڵی زاوییه‌یان کردبوو به‌ڵام پاشان له لایه‌ن هێزه‌کانی سه‌ر به قه‌زافییه‌وه ده‌رکران.