سه‌ربازانی سوریا به پشتیوانی تانک و هه‌لیکۆپته‌ر ده‌ستیان به سه‌ر شارێکی باکوری وڵاته‌که‌دا گرته‌وه دوای ئه‌وه‌ی کۆنتڕۆڵی شاره‌که‌یان له ده‌ست دابوو.
میدیای ڕه‌سمی سوریا ڕایگه‌یاند، هێزه‌کانی حکومه‌ت سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه چونه نێو شاری جسر ئه‌لشوغور پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند بۆمبێکی که له‌لایه‌ن چه‌کداره‌کانه‌وه له سه‌ر شه‌قامه‌کان و پرده‌کان دانرابوون پوچه‌ڵ کرده‌وه. ده‌شڵێت سه‌ربازێک و دوو پیاوی چه‌کدار به‌هۆی پێکدادانه‌کان کوژران.
پاش تۆپباران کردنی شاره‌که تانکه‌کان و ئۆتۆمبێله له‌شکرییه‌کانی تر له دوو لاوه چوونه نێو شاره‌که‌وه.
گه‌واهی ده‌ران ده‌ڵێن هێرشه‌که‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له‌لاین فه‌یله‌قی چواری له‌شکری ئه‌نجام درا که له‌لایه‌ن برای سه‌رۆکی سوریا مه‌هرئه‌ل ئه‌سه‌دوه به‌ڕێوه ده‌برێت. به شێوه‌یه‌کی گشتی هێزی سوریا سونه به‌ڕێوه‌ی ده‌بات به‌ڵام فه‌یله‌قی چوار سه‌ر به خێزانی ئه‌سه‌د و عه‌له‌وه‌ییه‌کانه.
حکومه‌ت ده‌سته‌و تاقمه چه‌کداره‌کان له شارۆچکه‌ی جسر ئه‌لشوغور تاوانبار ده‌کات به کوشتنی کارمه‌ندانی ئاسایش. میدیای سوریا ده‌ڵێت هێزه‌کان له ناو و ده‌وروبه‌ری شارۆچکه‌که هه‌وڵ ده‌ده‌ن ڕووبه‌ڕووی ئه‌و گروپانه ببنه‌وه.
ئه‌و شارۆچکه‌یه که نزیک سنووری تورکیایه بۆ چه‌ند ڕۆژێکه بووه به خاڵی سه‌ره‌کی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی له‌شکر. هه‌زاران که‌س هه‌ڵاتوون بۆ نێو تورکیا تا خۆیان له‌و توندوتیژییه خوێناویانه بپارێزن.