هێڵی ئاسـمانی میسر ده‌ڵێت ئه‌و له 15 ی مانگی حه‌وته‌وه ده‌سـتدده‌کاته‌وه به گه‌شـته ئاسـمانیـیه‌کانی بۆ عێراق، ئه‌مه‌ش له پاش 21 سـاڵ له ڕاگرتنی گه‌شته‌کانی خۆی بۆ ئه‌و وڵاته.
حسێن مه‌سعود سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری هێڵی ئاسـمانی میسر ڕۆژی یه‌کشه‌ممه گوتی ئه‌وان هه‌فتانه چوار گه‌شـتیان بۆ به‌غدای پایته‌ختی عێراق ده‌بێت و هه‌روه‌ها سێ گه‌شتیش بۆ شـاری هه‌ولێری هه‌رێمی کوردسـتان.
جێی ئاماژه پـێـکردنه له شه‌ڕی که‌نداوی سـاڵی 1990 وه هێڵی ئاسـمانی میسر گه‌شته‌کانی خۆی بۆ عێراق ڕاگرتووه.