وتووێژکه‌رانی باکور و باشوری سودان به‌رده‌وامن له‌سه‌ر دانوساندنه‌کانیان بۆ دوا تاووتوێکردنی ڕێککه‌وتنه‌که‌یان له‌سه‌ر هه‌رێمی کێشه له‌سه‌ری ئابێی.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا په‌یته‌ر ههینلهین ده‌ڵێت سه‌رۆکه‌کانی باکور و باشوری سودان کۆبوونه‌وه‌که‌یان له ئه‌ثیوپیا جێهێشت به‌ڵام کۆبوونه‌وه به‌رده‌وامه له‌سه‌ر ئاستی کاربه‌ده‌ستانی پله نزمتر.
له‌شکری باکوری سودان له مانگی ڕابردوودا کۆنتڕۆڵی ئابێی ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وتی کرد به هۆی ئه‌وه‌ش هه‌زاران له دانیشتوانی له هه‌رێمه‌که هه‌ڵاتن.
له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا ناوبژیوانانی ئه‌فریکای باکور ڕایانگه‌یاند لایه‌نه‌کان کۆک بوون له‌سه‌ر باشکردنی ڕه‌وشی ئابێی و ڕێگادان به هێزی ئاشتی پارێزی ئه‌ثیوپی بچنه ناوچه‌که‌وه.
کاربه‌ده‌ستێکی باشوری سودان (ئهرۆپ ده‌نگ) به په‌یامنێرانی گوت که له ئێستادا هه‌موو لایه‌ک هه‌وڵ ده‌ده‌ن سه‌نگی بخه‌نه سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ئاسایشی ئابێی.