پۆلیسی عێراقی ڕاده‌گه‌یه‌نێت که یاخیبووان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌کی حکومه‌ت و 8 که‌سیان کوشتووه‌و به‌لایه‌نی که‌م 15 که‌سی تریش برینداربوون.
گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن هێرشبه‌ره‌کان دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراویان له نزیک ده‌رگای چوونه ژوره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌که له به‌عقوبه‌ی ناوه‌ندی پارێزگای دیاله ته‌قاندووه‌ته‌وه.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن هه‌ندێک له هێرشبه‌ره‌کانیش چوونه‌ته نێو باڵه‌خانه‌که‌و ته‌قه‌یان له خه‌ڵکی کردووه.
هه‌ندێک له ڕاپۆرته‌کان گرتنی بارمه‌ته‌یان له‌لایه‌ن چه‌کداره‌کانه‌وه ڕاگه‌یاندووه. به‌ڵام ژماره‌ی بارمته‌کان ڕوون نییه. و هه‌روه‌ها تا ئێستا ڕاشنه‌گه‌یه‌نراوه ڕه‌وشه‌که ئارام بووه‌ته‌وه یان نا .
ئه‌و هێرشه‌ش هاوکات بوو له‌گه‌ل کۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی هه‌فتانه‌ی ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمه‌که. پۆلیس و ئاسایش به ناوچه‌که‌دا بڵاوبوونه‌ته‌وه.
ئه‌و هێرشه نیگه‌رانییه‌کانی له‌سه‌ر توانایی هێزه‌کانی عێراق زیادکرد له کاتێکدا هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا خۆ ئاماده‌ده‌که‌ن که له ماوه‌ی چه‌ند مانگی داهاتوو له عێراقدا بکشێنه‌وه.
هێرشه‌که هاوشێوه‌ی ڕووداوێکی مانگی سێـیه که چه‌کداران هێرشیان کرده سه‌ر ئۆفیسه‌کانی شاره‌وانی سه‌ڵاحه‌دین له تکریت که له ئه‌نجامدا 58 که‌سیان کوشت. ئه‌لقاعیده به‌رپرسیارێتی هێرشه‌که‌ی گرته ئه‌ستۆ.
له‌لایه‌کی تره‌وه هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ڕاده‌گه‌یه‌نن که دوو کارمه‌ندیان له ڕۆژی دووشه‌ممه کوژراون. وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ڕووداوه‌که ده‌کات به‌ڵام تا ئێستا ورده‌کاری بڵاونه‌کردووه‌ته‌وه.