خه‌باتکارانی مافه‌کانی مرۆڤ له سوریا ده‌ڵێن هێزه‌کان به پشتیوانی تانک و هه‌لیکۆپته‌ر هێرشێکی قورسیان کردووه‌ته سه‌ر شارۆچکه‌یه‌کی باکوری وڵاته‌که له سه‌ر سنووری تورکیا. هاوکات ناڕه‌زایی و توڕه‌یی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌رامبه‌ر ئه‌و سه‌رکوتکردنه دڕندانه‌یه‌ی حکومه‌تی سوریا له دژی خۆپیشانده‌ران هه‌روادێت و زیاده‌کات.
خه‌باتکاران ده‌ڵێن هێزه‌کان ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له دوو لاوه هێرشیان کرده سه‌ر شارۆچکه‌ی جسر ئه‌لشوغور. گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن گوێیان له ده‌نگی ته‌قینه‌وه بووه له کاتێکدا له‌شکر به‌ره‌و نێو شارۆچکه‌که ده‌چوون.
میدیای سوریا ده‌ڵێت هێزو سه‌ربازه‌کانی حکومه‌ت له‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له‌گه‌ڵ چه‌کداره‌کاندا له شارۆچکه‌یه‌کی باکوری وڵاته‌که به‌شه‌ڕ هاتوون.
حکومه‌ت ده‌سته‌و تاقمه چه‌کداره‌کان له شارۆچکه‌ی جسر ئه‌لشوغور تاوانبار ده‌کات به کوشتنی کارمه‌ندانی ئاسایش. میدیای سوریا ده‌ڵێت هێزه‌کان له ناو و ده‌وروبه‌ری شارۆچکه‌که هه‌وڵ ده‌ده‌ن ڕووبه‌ڕووی ئه‌و گروپانه ببنه‌وه.
ئه‌و شارۆچکه‌یه که نزیک سنووری تورکیایه بۆ چه‌ند ڕۆژێکه بووه به خاڵی سه‌ره‌کی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی له‌شکر. هه‌زاران که‌س هه‌ڵاتوون بۆ نێو تورکیا تا خۆیان له‌و توندوتیژییه خوێناویانه بپارێزن.
ڕۆژی شه‌ممه وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا حکومه‌تی سوریای به دروستکرنی قه‌یرانی مرۆڤایه‌تی له باکوری سوریادا تاوانبار کرد و داوای له دیمه‌شق کرد توندوتیژییه‌کانی دژ به خۆپیشانده‌ران ڕابگرێت.