هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن له تورکیا کۆتایی پـێـهات ڕۆژێـک به‌ر له‌وه‌ی ده‌نگدانه‌که به‌ڕێوه‌بچێت که پـێشـبینی ده‌کرێت پارتی ده‌سه‌ڵاتداری خاوه‌ن ڕه‌گی ئیسلامی تیایدا زۆرترین ده‌نگ به‌ده‌ستبهێنێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه پارته سیاسیـیه‌کان کۆتایـیان به هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن هێنا و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ڕۆژی یه‌کشه‌ممه بنکه‌کانی ده‌نگدان له کاتژمێر 7 ی به‌یانی به کاتی تورکیا بکرێنه‌وه.
پارتی داد و گه‌شه‌پـێدانی ده‌سه‌ڵاتداری سه‌ر به سه‌رۆک وه‌زیر ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ئێستا به‌و هیوایه‌یه دوو له‌سه‌ر سێی ده‌نگه‌کان که یه‌کلایی‌که‌ره‌وه‌یه بۆ په‌رله‌مان به‌ده‌سـتبهێنێت. ئه‌و ڕێژه‌یه‌ش ڕێـگه ده‌دات به گۆڕانکاری له ده‌سـتوردا.
ڕۆژی هه‌ینی پاڵێوراوی پارتی داد و گه‌شه‌پـێـدان ڤۆلکان بۆزکر گوتی ده‌سـتوری نوێ مافی که‌مایه‌تیـیه نه‌ته‌وایه‌تیـیه‌کان ده‌پارێزێت، وه‌ک کورده‌کان که له پـێناو ئۆتۆنۆمی له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا ده‌جه‌نگێن.
به‌ڵام ڕه‌خنه‌گران ده‌ڵێن ئامانجی به‌ڕێز ئه‌ردۆگان پـێـکهێنانی حکومه‌تێـکی زیاتر شێوه سه‌رۆکایه‌تیـیه که تیایدا خۆی ده‌سه‌ڵاتداربێت.
هه‌ندێـک ده‌نگـگۆ هه‌ن ده‌ڵێن به‌ڕێز ئه‌ردۆگان ده‌سه‌ڵات خراپ به‌کارده‌هێنێت و له ده‌وڵه‌تی سیکیولار دورکه‌وتۆته‌وه و زیاتر به‌ره‌و حکومه‌تێـکی شێوه کۆنه‌پارێز و ئیسلامی هه‌نگاو ده‌نێت.