سه‌رچاوه هه‌واڵیـیه‌کانی ئاسایشی یه‌مه‌ن ده‌ڵێن بۆمبێـک له باشوری وڵاته‌که ته‌قیوه‌ته‌وه و ئه‌فسه‌رێـکی له‌شـکری به پله‌ی کۆلۆنێلی کوشـتووه. هاوکات وڵاتانی که‌نداوی عه‌ره‌ب له سعودیـه‌یه کۆده‌بنه‌وه بۆ وتووێژکردن له‌سه‌ر ئاینده‌ی سـیاسی ئه‌و وڵاته.
ڕۆژی سێشه‌ممه کاربه‌ده‌سـتان گوتیان ته‌قینه‌وه‌که ڕۆژی دووشه‌ممه ڕوویداوه و ئۆتۆمبیله‌که‌ی کۆلۆنێل موتیع ئه‌لسه‌یانی تێـکشـکاندووه له‌و ده‌مه‌ی به شه‌قامێـکی بوره‌یقه‌ی نزیک به‌نده‌ری عه‌ده‌نی باشوری وڵاته‌که تێپه‌ڕ ده‌بوو.
ئه‌م هه‌واڵه له کاتێـکدا دێت که ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی هاوکاری که‌نداو ده‌ڵێن ئه‌وان ڕه‌وشی یه‌مه‌ن ده‌خه‌نه سه‌روو لیستی کاره‌کانیان کاتێـک ڕۆژی سێشه‌ممه له عه‌ره‌بسـتانی سـعودیـیه کۆده‌بنه‌وه.
ڕۆژی دووشه‌ممه سیاسه‌تمه‌دارانی ئۆپـۆزسیۆن وت‌ووێژیان له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی کاتی وڵاته‌که‌دا سـازکرد له‌و ده‌مه‌ی سه‌رۆک عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح له عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه له برینه‌کانی چاره‌سه‌رده‌کرێت که زیاتر له هه‌فته‌یه‌ک ده‌بێت له هێرشێـکدا دووچاریان بوو.
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ئه‌سوشیه‌یتد پـرێس ده‌ڵێت جێـگری سه‌رۆک عه‌بد ڕه‌به مه‌نسور هادی و ڕێبه‌رانی ئۆپـۆزسیۆن چوارچێوه‌یه‌کیان داناوه بۆ وتووێژه‌کانیان سه‌باره‌ت به گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات.