په‌رپرسان له باکوری ڕۆژئاوای پاکستان ده‌ڵێن ژماره‌ی کوژراوانی ئاکامی دوو ته‌قینه‌وه‌که‌ی شه‌وی شه‌ممه‌ی شاری پـیشاوه‌ر گه‌یشـتۆته 34 که‌س.
کاربه‌ده‌سـتانی ناوچه‌که ده‌ڵێن زیاتر له 90 که‌سیش برینداربوون، له نێویاندا ڕۆژنامه‌وان و پـۆلیس هه‌ن. ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن به‌هۆی سه‌ختی برینی ژماره‌یه‌ک ڕه‌نگه زیانه گیانیـیه‌کان زیاتر ببن.
ته‌قینه‌وه‌ی یه‌که‌م تا ڕاده‌یه‌ك بچووك بوو، به‌ڵام پاش چه‌ند خوله‌کێـک له‌وه‌ی خه‌ڵـکی و پۆلیس و کارمه‌ندانی فریاکه‌وتن و ئاگرکوژێنه‌وه گه‌یشتنه‌ته شوێنه‌که ته‌قینه‌وه‌یه‌کی به‌هێز ڕوویدا و زیانێـکی گه‌وره‌ی لێـکه‌وته‌وه. گومان ده‌کرێت خۆکوژێـک ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئه‌نجامی دابێت.
هه‌تا ئێسـتا که‌س به‌رپـرسیارێتی خۆی له هێرشه‌که ڕانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام چه‌کدارانی تاڵیبان پـێشتر په‌یمانیان داوه تۆڵه‌ی ڕێبه‌ری ئه‌لقاعیده ئۆسامه بن لادن بکه‌نه‌وه که له سه‌ره‌تای مانگی ڕابردوو به ده‌سـتی هێزێـکی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکا له باکوری پاکسـتان کوژرا.
ئه‌م دوو ته‌قینه‌وه‌یه پاش چه‌ند کاتژمێرێـک له سه‌ردانی سه‌رۆکی ئه‌فغانستان حامد کارزایی و سه‌رۆکی ده‌زگای زانیاری ئه‌مه‌ریکا CIA لیۆن په‌نێتا بۆ ئیسلام ئاباد ڕوویاندا.
به‌ڕێز کارزایی داوای له پاکسـتان کرد بنکه و حه‌شـارگه‌ی میلیتانه‌کان له ناوچه خێڵه‌کیـیه‌کانی سه‌رسـنووری نێوان ئه‌فغانسـتان و پاکسـتان نه‌هێڵێت. هاوکات لیۆن په‌نێتاش وتووێژی ئه‌نجام دا سه‌باره‌ت به زیادکردنی ئاڵوگۆڕی زانیاری له ئاینده‌دا.