ده‌سه‌ڵاتدارانی سۆماڵ ده‌ڵێن ئه‌و که‌سه‌ی بڕوا ده‌کرێت ڕێبه‌ری ئه‌لقاعیده بێت له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فریکا له شه‌ڕێـکدا له‌گه‌ڵ پـۆلیس کوژراوه.
بڕوا ده‌کرێت فه‌زووڵ عه‌بدوڵڵا محه‌مه‌د ڕۆڵێـکی سه‌ره‌کی هه‌بووبێت له هێرشه‌کانی کرانه سه‌ر هه‌ردوو باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له کینیا و تانزانیا له سـاڵی 1998 دا. وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ناوی فه‌زووڵی خستبووه نێو لیسـتی ئه‌و تێرۆریسته نێونه‌ته‌وه‌یـیانه‌ی فه‌رمانی گرتنیان بۆ ده‌رچووه و هه‌روه‌ها 5 ملیۆن دۆلاری ته‌رخان کردبوو بـبه‌خشرێت به هه‌ر که‌سێـک بـبێته مایه‌ی ده‌سـتگیرکردنی.
ڕۆژی شه‌ممه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن له تانزانیا گوتی کوژرانی فه‌زووڵ گورزێـکی گه‌وره‌یه له قاعیده و کۆتایـیه‌کی ڕه‌وایه بۆ که‌سێـک که به‌رپـرس بووه له کوژران و ئازاردانی ژماره‌یه‌کی زۆری که‌سی بێ وه‌ی.
ڕۆژی شه‌ممه کاربه‌ده‌سـتانی سۆماڵ گوتیان چه‌ند ڕۆژێـک له‌مه‌وبه‌ر فه‌زووڵ و گۆمانبارێـکی دیکه‌ی تێرۆرست له خاڵێـکی پـشـکنیندا له نزیک مه‌قادیشۆ کوژراون. ڕاگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه دواخرا تاوه‌کو له ناسـنامه‌ی کوژراوه‌کان دڵنیابن. ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن به‌راوردیان له‌گه‌ڵ وێنه و ته‌رمه‌کاندا به وردی کردووه. ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی فه‌ڕه‌نسایی ده‌ڵێت هه‌روه‌ها تاقیکردنه‌وه‌ی DNA یان بۆ کراوه.
پـۆلیس ده‌ڵێت فه‌زووڵ چه‌ندین ناوی هه‌بووه و که کوژراوه به هه‌زاران دۆلار و چه‌ندین ناسـنامه‌ی پـێ گیراوه، له‌وانه پاسـپـۆرتێـکی ساخته‌ی وڵاتی ئه‌فریکای باشور. ده‌شڵێن به هه‌ڵه گه‌یشـتوونه‌ته به‌رده‌می ئه‌و خاڵی پـشـکنینه.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه له سـاڵی 1998 دا له یه‌ک کاتدا ته‌قینه‌وه له دژی هه‌ردوو باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له کینیا و تانزانیا ئه‌نجام دران و تیایاندا 224 که‌س کوژران و نزیکه‌ی 5 هه‌زار که‌سی دیکه برینداربوون.