له ئاکامی دوو ته‌قینه‌وه له شـاری موسڵی باکوری عێراق که وا پـێـده‌چێت به هه‌ماهه‌نگی ئه‌نجام درابن 6 که‌س کوژراون
کاربه‌ده‌ستان له باشوری ئه‌فغانستان ده‌ڵێن له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی چێندراوی نێو چاده به رووی ئۆتۆمبیلێکدا 15 که‌س کوژراون که 8 منداڵ له نێویاندان
ماهیر ئه‌لئه‌سه‌دی برای بچوکی سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د وه‌ک فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی پاسه‌وانانی کۆماری ڕۆژی هه‌ینی سه‌رپه‌رشـتی هه‌ڵمه‌تێـکی له‌شـکری کردووه له باکوری وڵاته‌که‌دا
کاربه‌ده‌سـتانی ته‌ندروسـتی و سه‌رهه‌ڵـداوانی لیبیا ده‌ڵێن به که‌می 20 که‌س کوژراون له شـاری مسڕاته‌ی لیبیای ژێر کۆنتڕۆڵی سه‌رهه‌ڵـداوان
عێراقیـیه‌کان له شـاره‌کانی سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که گردبوونه‌وه به بۆنه‌ی ته‌واوبوونی مۆڵه‌تی ئه‌و 100 ڕۆژه‌ی سه‌رۆک وه‌زیر داینابوو بۆ باشـکردنی شێوازی کارکردنی حکومه‌ته‌که‌ی
ڕۆژی هه‌ینی هێزه‌کانی ئاسایشی سوریا ته‌قه‌یان له خۆپـیشـانده‌ران کرد و به که‌می 5 که‌س کوژراون له کاتێـکدا خه‌ڵـکی له توندوتیژی سه‌رانسه‌ری وڵاتی داگرتووه هه‌ڵدێن و ڕوویان له تورکیا کردووه
حکومه‌تی تورکیا ئه‌مڕۆ گوتی ژماره‌ی ئه‌و هاوڵاتیه سوریانه‌ی له‌به‌ر مه‌ترسی تۆڵه‌سه‌نده‌نه‌وه‌ی حکومه‌تی سوریا په‌ڕیونه‌ته‌وه نێو خاکی تورکیا به‌رزبووه‌ته‌وه و گه‌یشتووه‌ته به لای که‌م 1600 که‌س
به‌رپرسانی ئاسایشی پاکستانی ده‌ڵێن پتر له 100 چه‌کداری تاڵیبان هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر بازگه‌یه‌کی ئاسایش له وه‌زیرستانی باشور و له ئاکامدا شه‌ڕ له نێوان هه‌ردوو لایه‌ندا به‌رپابووه
ئه‌مه‌ریکا سزای نوێ به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌سه‌پێنێت، ئه‌مه‌ش له هه‌وڵێـکدا بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی توند به‌رامبه‌ر به پـێشـێـلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران به ده‌ستی هێزه‌کانی ئاسایشی وڵاته‌که‌وه
سه‌رهه‌ڵداوانی لیبی وان له هه‌ڵی به‌ده‌ستهێنانی سه‌ده‌ها ملیۆن دۆلار له نوێنه‌رانی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌وانه‌ی له ئیماراتی عه‌ره‌بی کۆده‌بنه‌وه و سه‌رگرمی داڕشتنی پلانێکن بۆ چاره‌نووسی لیبیا
کاربه‌ده‌ستانی چین ده‌ڵێن به‌م زووانه چاویان به شانده‌یه‌کی بزوتنه‌وه‌ی لیبیا ده‌که‌وێت له په‌کین.
سکرتێری گشتی ناتۆ ئه‌ندرێ فو راسمۆسین ده‌ڵێت هه‌ڵمه‌ته‌کانیان له ئه‌فغانستان له سه‌رو لیستی هه‌ڵمه‌ته باڵاکانی هاوپه‌یمان ده‌مێنێته‌وه و پێشبینی کرد که‌وا حکومه‌تی ئه‌فغانستان تا ساڵی 2014 ته‌واوی ئه‌رکی ئاسایش له ئه‌ستۆ بگرێت.
ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌مه‌ن ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه گوتیان هێزه‌کانی حکومه‌ت به لای که‌مه‌وه 10 ئه‌ندامی گومانباری ئه‌لقاعیده‌یان له ناوچه‌ی پـڕ کێشه‌ی باشوردا کوشتووه
سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا ده‌یڤد کامیرۆن ڕایگه‌یاند که‌وا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسـا به‌رنووسی بڕیارێـک ده‌خه‌نه ڕوو سه‌باره‌ت به سهرزهنشـکردنی ئه‌و سه‌رکوتکردن له سوریادا
خۆپـیشـانده‌رانی دژ به حکومه‌ت له یه‌مه‌ن داوا له ڕێبه‌ری کاتی وڵاته‌که ده‌که‌ن ده‌سـتبکات به پـێـکهێنانی ئه‌نجومه‌نێـکی گواستنه‌وه که حکومه‌تێـکی نوێ دروست بکات
کۆمه‌ڵێـک که بریتین له 122 په‌نابه‌ری سوری په‌ڕیونه‌ته‌وه ئه‌ودیو سـنووری تورکیا له ده‌مێـکدا خه‌ڵـکانی سیڤیل شـارۆچکه‌ی جسر ئهلشوغوری هاوسنووری تورکیا به‌جێده‌هێڵن له پاش به‌ڵێنی حکومه‌ت
سـکرتێری گشـتی ناتۆ ئه‌ندرێ فۆ ڕاسموسن ده‌ڵێت ئه‌و پـێشـبینی ده‌کات ئاماده‌بووان تاووتوێی ئایندهی لیبیا به‌بێ موعه‌ممه‌ر قه‌زافی بکه‌ن که وه‌ک ئه‌و ده‌ڵێت به‌شێـکه له ڕابردووی ئه‌و وڵاته
ڕێکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی په‌نابه‌ران ده‌ڵێت په‌ناهه‌نده‌کانی له لیبیا ده‌ژیان ژیانێکی سه‌ختیان به‌سه‌ر ده‌برد ته‌نانه‌ت به‌ر له وه‌ی شه‌ڕه‌که ده‌ستپێبکات. ده‌شڵێن که ڕووبه‌ڕووی فه‌رق و جیاوازی ده‌بوونه‌وه و له‌لایه‌ن خاوه‌ن کاره‌کانیانه‌وه به‌کاریش ده‌هێنران.
حکومه‌تی ئه‌فغانی داوای له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کردووه که 50 ئه‌ندامانی تاڵیبان له لیستی ڕه‌شی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان لاببرێن له هه‌وڵێکدا بۆ هاندانی وتووێژی ئاشتیـیانه له‌گه‌ڵ خراپکاران و کۆتایی هێنان به شه‌ڕی 10 ساڵ درێژ خایه‌ندا.
گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن ژماره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه ته‌رابلوسی پایته‌ختی لیبیایان هه‌ژاند له‌م ده‌مه‌ی ناتۆ له گۆشار کردنه سه‌ر ڕێبه‌ری لیبیا موعه‌ممه‌ر قه‌زافی به‌رده‌وامه.
زیاتر نیشـان بده